بە دروستكردنی بەربەستێك ڕێگری لە دابەزینی ئاستی ئاوی پرۆژەی ئاودێری خەبات دەكرێت
- ژینگە
- 11 تەممووز

دیمەنی دروستکردنی بەربەست لەسەر زێی گەورە. وێنە؛ پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی ڕێگریكردن لە دابەزینی زیاتری ئاستی ئاوی پرۆژەی ئاودێری خەبات، بەربەستێك لەسەر ئاوی زێی گەورە دروست دەكرێت و گوژمەی پرۆژەكەش لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە دابین دەكرێت.
وێنە گەورەكە: پرۆژەی ئاودێری خەبات، ئاوی سەوز بۆ ڕووبەرێكی فراوانی سەوزایی قەزای خەبات دابین دەكات، جگە لەوەش ڕێڕەوە ئاوییەكە ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە كەمكردنەوەی زیانەكانی لافاو و پاككردنەوەی ئاوی زێی گەورە بەتایبەت لە وەرزی باران باریندا.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە دابەزینی ئاستی ئاوی پرۆژەی ئاودێری خەبات و، لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر لەسەر بودجەی پارێزگای هەوڵێر، هەڵسا بە دروستکردنی بەربەست لەسەر زێی گەورە.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵانی ڕابردووشدا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێرەوە پەرە بە پرۆژەکە درا و لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوودا، بە گوژمەی 189 ملیۆن دینار، پردێكی 10 چاوە لەسەر كۆڕنیشی پرۆژەكە دروستكرا، ئەمە جگە لە خاوێنكردنەوەی بەردەوامی ڕێڕەوی ئاوی سروشتی باران و ئاوی قورس و كەندەكان لەلایەن تیمەكانی ئاودێری هەولێرەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ماکرۆن کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: تا سبەی هەینی کاریگەری شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت






