هەرێمی کوردستان و بەغدا یەکخستنی سیاسەت و ڕێکارە گومرگییەکان تاوتوێ دەکەن
- بزنس
- 13 تەممووز

کۆبوونەوەی دەستی گومرگی عێراق
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان و عێراق کۆبوونەوە و یەکخستنی سیاسەت و ڕێکارە گومرگییەکانیان تاوتوێ کرد، گفتوگۆشیان لەسەر دەستبەجێی جێبەجێکردنی ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان کرد.
وێنە گەورەکە: داهاتی نانەوتی و لەناویاندا گومرگ و ڕێکارەکانی، یەکێکە لە خاڵە ناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی گفتوگۆکان لەسەر دۆسیەی نەوت، ئەم کۆبوونەوەیەی دامەزراوەکانی گومرگ وەک هەوڵێکی دیکە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە سەیر دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی گومرگی عێراق بڵاویکردەوە، سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگ لە وەزارەتی دارایی عێراق پێشوازیی لە شاندێکی گومرگی هەرێمی کوردستان کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا تیمی بازرگانیی و گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا (بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵە گومرگییەکان) بەشداربوون و باس چارەسەرکردنی ئاستەنگییەکان و جێبەجێکردنی بەئەلیکترۆنیکردنی مامەڵە گومرگییەکان کراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گومرگ ئاماژەی بە گرنگی یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان لەنێوان بەغدا و هەولێر کردووە بەتایبەت جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا کە وادەکات پرۆسەکان خێراترببن، ئەوەش جوڵەی بازرگانیی باشتر دەکات، ئابووری وڵاتیش لە پێشێلکاری یاسایی و بەقاچاخبردن دەپارێزێت.
لە کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەر گفتوگۆی لەسەر کراوە:
- کاراکردنی بەیەکەوەبەستنی ئەلیکترۆنی لەنێوان ناوەندەکانی گومرگی فیدڕاڵی و کوردستان.
- گفتوگۆ لەسەر جیاوازییەکانی هەڵسەنگاندنی گومرگی و چارەسەرکردنی کێشەکان کراوە.
- شەفافییەت، چاودێریی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەستپێبکەن.
دەستەی گومرگی عێراق دەشڵێت: "ئەم دیدارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی دایە، بۆ یەکخستنی سیستمی گومرگ و گواستنەوە بۆ ژینگەیەکی ئەلیکترۆنی یەکگرتوو کە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشهاتە جیهانییەکان و کەشێکی سەلامەت و کارا بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان دابین دەکات."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی باڵای عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی یەک بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لە بارەی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان






