ئاڤا وردەکاریی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت و مووچە ئاشكرا دەکات
- بزنس
- 16 تەممووز

گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەبارەی نەوت و مووچە ڕێککەوتن، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان واژۆی لەسەر ڕێککەوتننامەکە کردووە، چاوەڕوان دەکرێت سبەی پێنجشەممەش سوودانی لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران واژۆی لەسەر بکات. ڕێککەوتنەکە بۆ دوو مانگە و دوو مووچە دەنێردرێن، گفتوگۆکانیش بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە 14-7-2025 پارتی و یەکێتی لەسەر ڕەشنووسێک ڕێککەوتوون، داوایان لە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان کردووە ڕازی بێت لەسەری، مەسرور بارزانیش لەپێناو مووچەخۆران، نەرمی نواندووە و ڕازی بووە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ پەسند کرا.
بەپێی ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان، بە کۆی دەنگ پێشوازی لەو لەیەکترتێگەیشتنە کراوە و بڕیار دراوە ناوەڕۆکەکەی جێبەجێ بکرێت، لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی ڕێککەوتنامەکەی واژۆ کردووە و بە نووسراوی فەرمی بۆ حکومەتی عێراق نێردراوە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: بۆ دوو مانگە، واتا ئەو ژمارانەی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەسەری رێککەوتوون تەنیا بۆ دوو مانگن:
٠ حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ دەداتە حکومەتی عێراق، واتا بۆ هەردوو مانگ 240 ملیار دینار.
٠ هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت بە بۆری هەناردە دەکات لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق.
٠ حکومەتی عێراق دوو مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە سبەی پێنجشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێک بخات و ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکە پەسەند بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای وت: سەرجەم وەزیر و ستافی ئەنجوومەنی وەزیران ئاگادار کراونەتەوە سبەی پێنجشەممە بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئامادەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنەکە بۆ دوو مانگە و بۆ مانگەکانی داهاتوو گفتوگۆکان بەردەوام دەبن لەسەر هەمان ڕەشنووس، بەڵام هەندێک لە ژمارەکان گۆڕانکارییان بەسەرا دێت، لەبەر ئەوەی داهات و بەرهەمهێنانی نەوت گۆڕانکارییان بەسەردا دێت.
گۆشەیەکی دیکە: یەکێک لەو بابەتانەی کاریگەری لەسەر داهات و بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان دەبێت مەترسی هێرشە درۆنییەکانە، کە لەدوای وەستانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران، بەگوتەی وەزارەتی ناوخۆی کوردستان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەستیان پێکردووە و چەند ڕۆژێکە بەمەبەست هێرش دەکرێتە سەر کێڵگە نەوتییەکان. هەندێکجار کۆمپانیاکان لە کارکردن دەوەستن، بەم هۆیەوە بەرهەمهێنان لە ڕۆژێک یان مانگێک بۆ مانگێکی تر جیاوازیی هەیە.
حکومەتی کوردستان بەڕوونی بە بەغدای وتووە ئەگەر ئەم هێرشانە بەردەوام بن ناتوانن ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنن، دەبێت ڕایانبگرن، لەسەر گۆڕانکارییەکانیش لە داهات و بەرهەمی نەوت، دیوانی چاودێریی دارایی کوردستان و عێراق تەنیا لەسەر ژمارەکان گفتوگۆ دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: لەسەر بابەتی هەژماری من، هیچ کێشەیەکی نییە، ئەو دوو مووچەیەی دێت هەر لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێن، حکومەتی عێراق وتوویەتی، هەژماری من وەکو تەووتین قبوڵکراوە و کێشەیان لەگەڵیدا نییە، بەڵام دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم فەرمان خۆیان لە پرۆژەکەدا تۆمار بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
3 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بانکە تایبەتەکانی کوردستان و عێراق ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەرجی قورس دەبنەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی دیکەی چەکی پارەی جووتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەردەکات
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا هۆكار و وردهكاریی سزاكانى ئهمریكا بۆ سهر عێراق ئاشكرا دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمیلە گەردی: 98%ـی خەڵكی عێراق متمانەیان بە سیستمی بانكی نییە