
سوودانی و دراوی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرجەم وەزیرەکانی ئاگادار کردووەتەوە سبەی پێنجشەممە بۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەبن. کۆبوونەوەکە بۆ پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان هەولێر و بەغدایە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای پەسندکردنی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بە کۆی دەنگ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەی واژۆ کردووە و بە نووسراوی فەرمی بۆ بەغدا نێردراوە.
زانیاریی تایبەت: ئاگادارییەکە لەلایەن ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ سەرجەم وەزیرەکان و ستافی ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە، لە کۆبوونەوەکەدا ڕەشنووسی ڕێککەوتنامەی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق پەسەند دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە ئاڤای وت، "سبەی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکرێت".
رێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ دەداتە حکومەتی عێراق، واتا بۆ هەردوو مانگ 240 ملیار دینار، ڕۆژانەش 230 هەزار بەرمیل نەوت بە بۆری هەناردە دەکات لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراق، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق دوو مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێککەوتنە بۆ دوو مانگە، واتا ئەو ژمارانەی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەسەری رێککەوتوون تەنیا بۆ دوو مانگن، بۆ مانگەکانی داهاتووش گفتوگۆکان بەردەوام دەبن لەسەر هەمان ڕەشنووس، بەڵام هەندێک لە ژمارەکان گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، لەبەر ئەوەی داهات و بەرهەمهێنانی نەوت گۆڕانکاری بەسەرا دێت.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ناردنی مووچە، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت، زەحمەتە دوو مووچە بەیەکەوە بنێردرێن، چونکە حکومەتی عێراق خۆی کیشەی پارەی کاشی هەیە، بەڵام دوو مووچە مسۆگەرکراون و بەدوای یەکدا دەنێردرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟





