بەنداوی گۆمەسپان - وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەهێزکردنی ژێرخانی ئاو هەرێمی کوردستانی بردووەتە قۆناغێکی نوێوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی بۆ دەیان ساڵی دیکە لە شار و شارۆچکەکان دوور خستووەتەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئاو و مسۆگەرکردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان، دەیان پۆند، بەنداو و پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان دروست کراون، بۆ دابینکردنی ئاوی پاک و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی و پشتیوانیکردنی ئاژەڵداران کەڵکی لێ وەرگیراوە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 23 پۆند دروستکراون و 58 پۆندی دیکەش لەژێر جێبەجێکردندان و بەشێکی دیکەش دروست دەکرێن، نۆ بەنداو بە گوژمەی 265 ملیار دینار دروستکراون و چەند بەنداوێکی دیکەش لە جێبەجێکردندان، نزیکەی یەک ترلیۆن دیناریش بۆ نۆ پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە سنووری شار و شارۆچکەکان خەرج دەکرێت و دەیان هەزار هاونیشتمانی لە کەمئاوی ڕزگاریان دەبێت.
لێدوانی فەرمی: د. کاروان سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە کابینەی نۆیەمدا کار لەسەر ڕێکخستنەوەی دامودەزگاکانی تایبەت بە بواری ئاو کراوە، بایەخ بە کۆکردنەوەی ئاو درا و ئێستا توانای گڵدانەوەی ئاو 10 ملیار و 100 ملیۆن مەتر سێجای تێپەڕاندووە، بە تەواوکردنی بەنداوی دووین توانای گڵدانەوەی ئاو لە کوردستان دەگاتە 10 ملیار و 200 ملیۆن مەتر سێجا.
ئەمەش بزانە: پۆند و بەنداوەکان توانای گڵدانەوەی ئاویان لە هەرێمی کوردستان بەرزکردووەتەوە، ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژێرخانی ئاو لە کوردستان دروست دەکات، جگە لەمەش پرۆژەکانی ئاو توانیویانە سەنتەری شار و شارۆچکەکان لە کەمئاوی ڕزگار بکەن و ناوچەکان لە وشکەساڵی دووربخەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سێ ڕۆژی دیكە كەشی هەرێمی كوردستان سارد دەبێت