
گرافیکی مووچە
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق، جیاوازییەکی گەورە لەنێوان دوو وێنە لە ڕێککەوتنی دارایی هەولێر و بەغدادا ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت ئەو یاداشتەی لە بەغدا دەرچووە، مەرجێکی نوێ بۆ ناردنی مووچە زیادکراوە کە بەستراوەتەوە بە گەیشتنی نەوت بە بەندەری جیهان، ناوبراو ئەم مەرجە بە "بیانوویەک" بۆ نەناردنی مووچە ناودەبات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو مەرجەکانی عێراق و پەسندکردنی لێکتێگەیشتن لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستانەوە، بەغدا بەردەوامە لە بیانوو هێنانەوە بۆ خەرجکردنی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت.
جیاوازی نێوان نووسراوەکان: لە بڕگەی دووەم خاڵی پێنجەم لەو ڕێککەوتنەی کە وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردووەتەوە هاتووە: وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 5ـی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج دەکات وەکو سەرەتایەک بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن، دوای بەدەستهێنانی پشتگیریکردنی وەزارەتی نەوت بۆ وەرگرتنی تەواوی ئەو بڕە نەوتەی باسکراوە کە 230 هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە.
لەو ڕێککەوتنەی هەرێمی کوردستان هیچ مەرجێک دیاری نەکراوە، خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە خراوەتەڕوو کە دەبێت هەردوولا پێیەوە پابەند بن، لە بڕگەی دووەمی ئەو ڕێککەوتنەی هەرێمی کوردستان واژۆی کردووە هاتووە: وەزارەتی دارایی عێراق دەستبەجێ دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 5 و 6ـی فەرمانبەرانی کوردستان دەکات، ئەمە ئەو دوو جیاوازییە گەورەیە کە لە ڕێککەوتنی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبینرێت.
لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای وت، "بەغدا دەیەوێت کیشە بۆ مووچە دروست بکات، چونکە ئەگەر ئەو خاڵە جێبەجێ بکرێت و نەوت هەناردە بکرێتەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، ئەوا بەلای کەمەوە 20 ڕۆژی پێویستە".
ڕۆژانە کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان بە درۆن دەکرێنە ئامانج، ئەمەش وایکردووە بەرهەمهێنان لە کێڵگە نەوتییەکان خاو ببێتەوە، بەپێی ڕاپۆرتی لیژنەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ بەهۆی ئەو هێرشانەوە هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی بۆ کەمتر لە 80 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی هەیە، لەکاتێکدا پێشتر توانای بەرهەمهێنانی 280 هەزار بەرمیل نەوتی هەبوو.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق بەسەرپەرشتی د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کۆببێتەوە و وەزیری دارایی عێراق و وەزیری نەوت ئامادەبن، لەوێ فشار لەسەر تەیف سامی بکرێ تا مووچە بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: عێراق خاوەنی ئاسمانی خۆی نییە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆیۆتا سەرەڕای پێناسە گومرگییەکانی ئەمریکا پێشبینییەکانی قازانجی بەرز کردەوە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان ساڵانە زیاتر لە 140 هەزار تۆن گۆشتی مریشک هەناردەی عێراق دەکات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی ڕاگرتنی دەرماڵەی توێژێک






