دوای ئاشکراکردنی نهێنی لەسەر دادگەی فیدراڵی سکاڵا دژی مەشعان جبووری تۆمار دەکرێت
- عێراق
- 2024-03-25

گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی مەشعان جبووری ڕایگەیاند لەلایەن سەرۆکی دادگەی فیدراڵییەوە هەڕەشەی لێکراوە و چەند نهێنییەکی لەسەر دادگەکە ئاشکرا کرد، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵای لەسەر ناوبراو تۆمار کرد.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار تۆمەت ئاراستەی دادگەی فیدراڵی کراوە، کە دادگەیەکە بۆ مەبەستی سیاسی بەکار دەهێنرێت و لایەنگیری دەکات.
چی ڕوویدا؟ مەشعان جبووری، یەکێک لە سیاسییە دیارەکانی سوننەیە لە عێراق، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، جاسم محەممەد عەبوود، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی پێی گوتووە ئەگەر لە هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەی پارتی، سەدر و سیادە نەکشێیتەوە، ئەندامیێتیت لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەوەشێنمەوە.
لێدوانی فەرمی: عالیە نوسەیف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: "مەشعان جبووری هەڕەشەی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دادگەی فیدراڵی کردووە، بۆیەم سکاڵام تۆمار کردووە".
زانیاریی زیاتر: لە مانگی ئایاری 2022 دادگەی فیدراڵی، ئەندامێتیی مەشعان جبووری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵوەشاندەوە، بە تۆمەتی ساختەکردنی بڕوانامەی "بەکالۆریۆس" لە سووریا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
5 کاتژمێر لەمەوپێش





