
ئێستا خواست لەسەر کڕینی مس زۆرە
ئاڤا نیوز
نرخی کانزای مس لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە، شارەزایەکی بواری ئەو کانزایەش لەوبارەیەوە دەڵێت، "ئێستا خواست لەسەر کڕینی مس زۆرە".
وێنە گەورەکە: نزیکەی دوو مانگە بە بەردەوامی نرخی مس لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، بە وتەی شارەزایانی بوارەکەش ڕۆژانە خواست لەسەر کڕینی مس لەلایەن وڵاتانی وەک چین زیاتر دەبێت، ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی کانزاکە دروست کردووە.
لێدوانی فەرمی: مەجروم ڕەسوڵ، بازرگان و پسپۆڕی بواری مس لە هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ماوەی دوو ڕۆژدا نرخی هەر تۆنێک مس 300 دۆلار زیادی کردووە، واتە 5% نرخەکەی بەرزبووەتەوە، ئەمڕۆش تۆنێک مسی خام لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 11 هەزار و 200 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە هەرێمی کوردستانیش تۆنێک مسی سکراب بە هەشت هەزار و 500 دۆلار دەکڕدرێت.
ئەو بازرگانە دەشڵێت، تەنیا لە ماوەی دوو مانگدا 13% نرخی مس بەرزبووەتەوە، پێشبینی دەکەین تاوەکو مانگی 10ی ئەمساڵ نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر لە هەرێمی کوردستان هەر تۆنێک مسی سکراب بە هەشت هەزار و 700 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام ئێستا یەک تۆن مسی سکراب بە نزیکەی 10 هەزار دۆلارە.
ئەمەش بزانە: ئێستا کارگەیەکی مس لە هەولێر و دوو کارگەی دیکە لە سلێمانی دروست کراوە، تەنیا کارگەکەی هەولێر توانای وەرگرتنی 40 هەزار تۆن مسی سکراب و توانای بەرهەمهێنانی 80 هەزار تۆن کێبڵ و مسی خامی لە ساڵێکدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟






