
بەنداوی مەهاباد
ئاڤا نیوز
بەرپرسی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ورمێ هۆشداری لە دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوەکانی مەهاباد و بۆکان دەدات و داوا لە خەڵک دەکات ئاو بەفیڕۆ نەدەن.
وێنە گەورەکە: گۆڕانی کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەلایەک و وشکەساڵی و بێبارانیش لەلایەکی دیکەوە کاریگەریی گەورەیان لەسەر کەمبوونەوەی ئاوی ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست کردووە، بەرپرسی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ورمێش قەیرانی کەمیی ئاو لە پارێزگاکەدا بە مەترسیدار ناو دەبات.
لێدوانی فەرمی: لەتیف خۆشسیرەت، بەرپرسی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ورمێ ڕایدەگەیێنێت، تەنیا بە بەڕێوەبردنی دروستی سەرچاوەکانی ئاو و هاوکاریی خەڵک لە کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاودا دەتوانرێت ڕێگە لە پەرەسەندنی کێشەکان بگیرێت، زۆرێک لە ناوچەکانی وڵات ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی ئاو بوونەتەوە و ئێستا لە جاران زیاتر پێویستمان بە پاشەکەوتکردنی ئاو هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی بەرپرسی ئاو و ئاوەڕۆی پارێزگای ورمێ لە مانگی شەشی ئەمساڵدا بەکارهێنانی ئاو لە پارێزگای ورمێ بۆ هەر کەسێک گەیشتووەتە 225 لیتر لە شەو و ڕۆژێکدا، کە زۆر زیاترە لە ستاندارد، چونکە بەپێی کەشوهەوای ناوچەکە بڕی 130 لیتر بۆ هەر کەسێک پێویستە.
زانیاریی زیاتر: بەکارهێنانی مانگانەی ئاو لە ورمێ گەیشتووەتە شەش ملیۆن مەتر سێجا، لە کاتێکدا بڕی ستاندارد تەنیا چوار ملیۆن مەتر سێجایە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سێ ڕۆژی دیكە كەشی هەرێمی كوردستان سارد دەبێت
- ژینگە
- 4 تشرینی یەکەم
سێ دەریاچەی دەستکرد لە هەولێر دروست دەکرێن