عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت

  • بزنس
  • 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت

گفتوگۆی حەیدەر عەبادی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و چاودێران

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت، پێویست دەکات بەغدا و هەولێر پابەندی ڕێککەوتنە داراییەکەی نێوانیان بن تا گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەبێت.

وێنە گەورەکە: 17ـی ئەم مانگە هەولێر و بەغدا لەبارەی چارەسەری کێشە داراییەکان گەیشتنە ڕێککەوتن، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش لەبەرامبەر ناردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی کوردستان، هەولێر ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت و مانگانەش 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکات.

لێدوانی فەرمی: حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەشێک لە چاودێر و ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر قەیرانی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر نەکرێت بە بەردەوامی کێشەی مووچە سەرهەڵدەداتەوە، چارەسەر بۆ ئەو بابەتە پابەندبوونی هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستانە بە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان.

"گومان لە پاک و بێگەردی هەڵبژاردن هەیە"

عەبادی کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی تشرینی دووەمی ئەمساڵی کردووە، گومانی لە پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکە هەیە و دەڵێت، هەرچەندە هەڵبژاردنەکە دواناخرێت و لەکاتی خۆیدا دەکرێت، بەڵام دەکرێت یاری بە بەشێک لە ئامادەکاریی و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە بکرێت، ئاشکراشی دەکات کە ڕەوتی سەدر لە کۆتا ساتەکاندا پرسیاری گریمانەی خۆتۆمارکردنی بۆ  هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆن کردووە، بەڵام ئەو کاتە وادەی خۆتۆمارکردن کۆتاییهاتبوو.

"88%ـی خاکی عێراق دەبێتە بیابان"

سەبارەت بە دۆسیەی ئاویش عەبادی باوەڕی وایە مەترسی کەمئاوی لە عێراق نییە، بەڵام پێویستە بەهەدەردانی کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئاشکراشی دەکات کە بەگوێرەی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان و بەهۆکاری گۆڕانی کەشوهەوا و بەنداوەکانی وڵاتانی دراوسێ، لە دوو دەیەی داهاتوودا 88%ـی خاکی عێراق دەبێتە بیابان.

"گەورەترین مەترسی ئەمنی لەبەرەی سووریاوەیە"

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق باوەڕی وایە مەترسی گەورەی ئەمنیی لەسەر وڵاتەکە، گریمانەی سەرهەڵدانەوەی شەڕ نییە لەنێوان ئێران و ئیسرائیل، بەڵکو بەرەی سووریا مەترسیدارترینە، ئەویش بەهۆی مەترسییەکان لەبارەی گەڕانەوەی تیرۆر بۆ عێراق لەو بەرەیەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ