
وێنەی نەخۆشێک و پزیشکێک
ئاڤا نیوز
لەم ساڵانەی دواییدا گرنگیدان بە خۆراکی تەندروست بۆ دوورکەوتنەوە لە قەڵەوی و پاراستنی وزە و ئاستی شەکری خوێن پەرەی سەندووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (Indian Express) بەکارهێنانی یەکێک لەو هەشت خواردنەوەیە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ هاوسەنگکردنی شەکری خوێن:
1. ئاوی لیمۆ
ئاوی لیمۆ هەستیاریی ئەنسۆلین باشتر دەکات و یارمەتیی هەرسکردن و شێدارکردنی جەستە دەدات.
2. ئاوی ڕەشکە
ئاوی ڕەشکە چارەسەرێکی سرووشتییە و لەڕێگەی خاوکردنەوەی هەرسکردنی کاربۆهیدراتەکان یارمەتیی ڕێکخستنی شەکری خوێن دەدات.
3. چای دارچین
چای دارچین توانای بەرزکردنەوەی هەستیاریی ئەنسۆلین و دابەزاندنی ئاستی گلوکۆزی خوێنی هەیە.
4. چای سەوز
چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر کە گۆڕانی کیمیایی گلوکۆز و سووتاندنی چەوری باشتر دەکات.
5. شەربەتی ئالۆڤێرا
خواردنەوەی بڕێکی کەم لە شەربەتی ئالۆڤێرا دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکری خوێن و باشترکردنی تەندروستیی ڕیخۆڵە.
6. سرکەی سێو
تێکەڵکردنی کەوچکێک سرکەی سێو لەگەڵ ئاوی گەرم و خواردنەوەی بەیانیان لە خورێنیدا یارمەتی ڕێکخستنی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەدات.
7. ئاوی زەردەچەو
ئەم خواردنەوە زێڕینە و دژە هەوکردنە یارمەتیی بەڕێوەبردنی بەرگریی ئەنسۆلین دەدات و پشتگیری لە کارکردنی جگەر دەکات.
8. ئاوی جۆ
ئاوی جۆ دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، شەکری خوێن بە جێگیری دەپارێزێت و هەستکردن بە تێربوون باشتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنییەکانی فرمێسک... بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت
- تەندروستی
- 17 کانوونی دووەم
پەککەوتنی گورچیلە هەڕەشە لە دانیشتووانی بەغدا دەکات






