ئاڤا نیوز
یەکشەممەی داهاتوو دوایین مۆڵەتە بۆ چوار لیژنەکە، بۆئەوەی ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە بکەن و بیدەنە سوودانی، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک ئامادە نییە، "حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئامادەین 120 ملیار دینار بدەینە بەغدا لەگەڵ ئەو بڕە نەوتەی هەمانە".
وێنە گەورەکە: سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ڕۆژی یەکشەممە 3-8-2025، دوایین مۆڵەتە بۆ لیژنەکان کە ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بخەنە بەردەم سوودانی، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشهاتێکی تازە نییە، چونکە بڕیار بوو هەموو لیژنەکان سەردانی هەولێر بکەن، بەڵام تەنیا لیژنەی نەوت هاتووە. لیژنەی داهاتی ناوخۆش وتوویەتی، "بەپێی ڕێککەوتنەکە بۆ مانگی شەش 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوتمان پێبدەن".
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: حكومەتی كوردستان ڕژدە لەسەر جێبەجێكردنی ڕێککەوتنەکە، "ئامادەین ئەم مانگەش 120ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ بنێرین و پارە ئامادەیە".
سەرچاوەکە دەڵێت، "بەرهەمی نەوتمان هەر چەند بێت، ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ دەگێڕینەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە، ئامادەین بیدەینە بەغدا". ئاڤا زانیویەتی، ئێستا هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی 120 هەزار بەرملیل نەوتی هەیە.
سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو کەس و لایەنانەش دەداتەوە کە دەڵێن، حکومەتی کوردستان ئامادە نییە 120 ملیار دینار داهات بۆ بەغدا بنێرێت، دەڵێت، ئەگەر ئێمە 120 ملیارەکەشمان نەنارد، حکومەتی عێراق خۆی دەتوانێت ئەو 120 ملیار دینارە لە پارەی مووچە ببڕێت کە بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر هەولێر و بەغدا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە هەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەڕێگەی سۆمۆوە، لەبەرامبەردا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ڕەوانە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 41 خولەک لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی یەک لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا دەکەن
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە و مووچەی مانگی یەک دەنێرێت





