
خانەوادەیەکی کوردانی ئێزدی لەکاتی جێهێشتنی شنگال دوای هێرشی داعش بۆ ئەو ناوچەیە
ئاڤا نیوز
11 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی تێپەڕدەبێت، هێشتا گەڕانەوەی ئاوارەکان و دیاری کردنی چارەنووسی نزیکەی سێ هەزار کەس لە ڕفێنراوان دوو پرسی بەردەوامن و بارودۆخی سنوورەکەش ئاسایی نەکراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە سێی ئابی ساڵی 2014، داعش شنگالی داگیر کرد و کۆمەڵکوژی زۆر و کاولکاری گەورەی لە سنوورەکە ئەنجام دا، هەزاران کەس بوونە قوربانی و سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون، ژێرخان و سەرخانی شنگال و دەروبەری دووچاری وێرانکاری گەورە بووەوە.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی هێرشەكەی داعش زیاتر لە پێنج هەزار کوردی ئێزدی شەهید کران و زیاتر لە 400 هەزار کەس ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون، زیاتر لە 100 هەزار کەسیش کۆچبەری وڵاتان بوون، شەش ھەزار و 417 کەسیش ڕفێنران.
وێرانکاری داعش لە شنگال
پێشتر ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەدابوو: بەهۆی هێرشی داعشەوە 80%ـی ژێرخانی شنگال و 70%ـی خانووەکانی وێران بوون، بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوای یازدە ساڵیش تاوەکوو ئێستا ئەو سنوورە نائارامە و ئەو خزمەتگوزارییانەیان نییە کە پێویستن بۆ گەرەنتیکردنی مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانیان.
شنگال دوای یازدە ساڵ لە جینۆساید
بەهۆی ئەو کارەساتە گەورەیەی بەسەر شنگالدا هێنرا لە ئەنجامدانی چەندین کومەڵکوژی و ڕفاندن و ئاوارەکردنی خەڵکەکەی، 11 ساڵە شنگال لە دەست داعش ڕزگار کراوە، بەڵام نەهامەتی خەڵکەکەی هەر بەردەوامە و هێشتا شنگال لە بارودۆخێکی نائارامە.
ئاماری ڕفێنراوان و ڕزگارکراوان
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێنراوانی ئێزدی، بە ئاڤای گوت: لە کۆی شەش هەزار و 417 ڕفێنراو، سێ هەزار 590 کەسیان ئازاد کراون و دوو هەزار و 554 کەسیان بێسەروشوێنن.
ئاماری شەهیدان و گۆڕە بە کۆمەڵەکان
عەقید شاکر مەحموود، ئەفسەری دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەنامە لە دهۆک بە ئاڤای گوت، زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە شنگال شەهید کران کە لە 129 شوێن بەخاکسپێردراون، 91 گۆڕی بەکۆمەڵ و 38 گۆڕی تاک دۆزراونەتەوە ، 54 گۆڕی بەکۆمەڵ هەڵدراونەتەوە، تا ئێستا 37 گۆڕی بە کۆمەڵ هەڵنەدراونەتەوە، لە کۆی 700 ڕووفاتی گۆڕە بەکۆمەڵەکان 200 ڕووفاتیان گەڕێنراونەتەوە شنگال و بەخاکسپێردراون، 500 ڕووفاتیش لە پزیشکی دادی لە بەغدا ماون و پشکنینی DNA یان بۆ نەکراوە.
ئاماری ئاوارەکان
پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەرانی دھۆک بە ئاڤای گوت، لە کەمپەکانی دهۆک و زاخۆ نزیکەی 25 هەزار خێزانی ئاوارەی شنگال لە کەمپەکان ماون کە دەکاتە نزیکەی 110 هەزار کەس، لە دەرەوەی کەمپەکانیش نزیکەی 35 هەزار خێزان ماون کە دەکاتە نزیکەی 170 هەزار کەس، کۆی گشتی نزیکەی 280 هەزار ئاوارەی ئێزدی لە هەرێمی کوردستانن و هێشتا نەگەوڕانەتەوە شنگال.
هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان
خراپی بارودۆخی دارایی خەڵکی شنگال و نۆژەننەکردنەوەی ماڵەکانیان و نەبوونی قەرەبوویەکی پێویست، خراپی بارودۆخی ئەمنی و سەقامگیری لە قەزاکە، نەبوونی خزمەتگوزاریی سەرەتایی پێویست و کێشە کارگێڕییەکان ئاوارەکانی ناچار بە مانەوە لە کەمپەکاندا کردووە و وەک خۆیان دەڵێن بەم دۆخەوە ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
مەترسییەکانی دووبارە ئاوارەبوون
بەهۆی دۆخی نا سەقامگیری شنگال ئاوارەکان مەترسی گەڕانەوەیان هەیە بۆ ناوچەکانیان، بەشێکی زۆری ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە شنگال جارێکی دیکە ئاوارە بوونەتەوە، بەپێی دوایین ئامار لەو 800 خێزان گەڕاوە کە ژمارەیان زیاتر لە چوار هەزار کەس بوو، جارێکی دیکە زێدی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارە بوونەوەتەوە.
ڕێککەوتنی شنگال و پابەند نەبوونی حکومەتی عێراق
ڕۆژی نۆی ئۆکتۆبەری 2020، ڕێككەوتنی شنگال لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراقی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکات و هەنگاوی جدی و ئامادەکاری پێویستی نەکردووە بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە، کە ئامانج لێی ئاسایی کردنەوەی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی سنوورەکەیە.
داواکاری کوردانی ئێزدی
ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق یاداشتێکی خوێندەوە و گوتی: داوا دەکەین حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی و دەستووری لە پرسی شنگال و ئێزدییەکان لەئەستۆ بگرێت.
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی داگیرکردنی شنگال و جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، دووپاتی کردەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کارکردن بەردەوامە بۆ ئازادکردنی ڕفێندراوان، دۆزینەوەی بێسەروشوێنکراوان، و پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی بە ڕزگاربووان و ئەو ئێزدییانەی هێشتا لە کەمپەکاندان بەهۆی ئاسایی نەبوونەوەی دۆخی شنگال.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای دارایی بەسەر کۆمپانیای تێسلا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: پێویستە حکومەتی عێراق بگەڕێتەوە سەر ڕێگەی دەستوور
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی لەبارەی ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
35 ساڵ بەسەر داگیرکردنی کوەیتدا تێپەڕی؛ ئەو بڕیارەی عێراقی وێران کرد