ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی وەزارەتەکانی ڕاگەیاند، بەڵام ناوی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و سەرۆکایەتییەکانی تێدا نەبوو، بەهۆی ئەوەی لە بەغداوە پارەکەیان نەنێردراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە، کە ئاگاداری هاتنی پارە و دانانی لیستەکەیە تایبەت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:” چاوەڕێی هاتنی پارەین لە بەغداوە بۆ ئەو وەزارەتانە، بەهۆی ئەوەی لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستی ئەو مووچەخۆرانە تەواونەبووە کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە کۆد نێردراون، ناردنی پارە دواکەوتووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نيوز، حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی پارە ڕەزامەندی داوە، هەفتەی داهاتوو پارەکە لە بەغداوە دێت، دەستبەجێ لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیێنرێت و لیستەکە لەمانە پێکدێت:
_سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
_ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
_ سەرۆکایەتیی پەرلەمان
_یەکەی 70 و 80 ی هێزی پێشمەرگە
-وەزارەتی پێشمەرگە
- ئەنجوومەنی ئاسایش
-وەزارەتی پێشمەرگە
-بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامە
_هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن
- لیواکانی دامودەزگا نەوتییەکان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاپێک نۆکاو لە بەسرە گەنجێک دەکاتە قوربانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
20 تشرینی دووەم

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
20 تشرینی دووەم
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند





