
دیمەنی ناوچەی دۆنێتسک لە ئۆکراینا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
داهاتووی هەرێمی دۆنباس، کە بە دڵی پیشەسازی ئۆکراینا دادەنرێت لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بووە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پووتین لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ترەمپ لەبەرامبەر ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراینا داوای کردووە هێزەکانی ئۆکراینا لە دۆنێتسک بکشێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاندووە، پووتین دەیەوێت ئەو 30%ـیەی کە ماوەتەوە لە ناوچەکە کۆنترۆڵ بکات، کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا شوێنی بەشێک لە تووندترین شەڕەکانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بووە. لەدەستدانی دۆنێتسک دەسەڵاتی نزیکەی تەواوی هەرێمی دۆنباس دەداتە دەست ڕووسیا، کە ناوچەیەکی پیشەسازیی گرنگە و ماوەیەکی زۆرە پووتین چاوی تێبڕیوە.
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، زێلینسکی بەڵێنی دا کە ئۆکرانیا "هەرگیز واز لە دۆنباس ناهێنێت" و هۆشداریی دا کە پووتین لەوانەیە وەک "پردێکی پەڕینەوە" بۆ هێرشی داهاتوو بەکاری بهێنێت.
زانیاریی زیاتر: دۆنباس دەکەوێتە سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا و ناوەکەی لە "حەوزی دۆنێتس" وەرگیراوە، کە کورتکراوەی "حەوزی خەڵووزی دۆنێتس"ـە، ئاماژەیەکە بە بوونی خەڵووز لە ناوچەکەدا. ئەم هەرێمە پارێزگاکانی دۆنێتسک و لوهانسک دەگرێتەوە کە لە بەرەی پێشەوەی جەنگ بوون.
هەرێمی دۆنباس لە ساڵی 2014ـەوە بەشێکی لەلایەن ڕووسیاوە داگیرکراوە، هاوکات لەگەڵ لکاندنی نیمچە دوورگەی کریمیا. جوداخوازانی سەر بە ڕووسیا لە حکومەتی ئۆکراینا جیابوونەوە و دوو "کۆماری گەل"ـی سەربەخۆیان لە دۆنێتسک و لوهانسک ڕاگەیاند، کە بووە هۆی ئەوەی مۆسکۆ دەست بەسەر زیاتر لە سێیەکی خاکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینادا بگرێت.
ئابووریی پیشەسازیی دۆنباس پشتی بە کانەکانی خەڵووز و کانزاسازی بەستووە و گەورەترین یەدەگەکانی خەڵووزی ئۆکراینای تێدایە و جگە لە گرنگییە ئابوورییەکەی، دۆنباس پشتێنەیەکی بەرگری گرنگە بۆ ئۆکراینا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






