
دیمەنی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چڕتر بووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان شەپۆڵەكە لە بەشەكانی باكووری ڕۆژئاوای عێراقەوە سەرچاوەی گرتووە و زیاتر ئیدارەی گەرمیان و باشووری پارێزگای هەولێر و بەشێك لە پارێزگای كەركووكی گرتووەتەوە و پێشبینیش دەكرێت تاوەكوو چەند كاتژمێرێكی دیكەش بەردەوام بێت.
لەلایەكی دیكەوە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێكدا هۆشداریی دەداتە شۆفێران كە بە هۆی كەمبوونەوەی ڕادەی بینین، لەپێناو سەلامەتیی گیانی خۆیان باشتر پابەندی ڕێنماییەكان بن و بەرپرسیارانە شۆفێری بكەن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتییە ڕێنمایی بە شۆفێران دەدات كە ماسكی سەلامەتی بەكاربهێنن و ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلەكان بهێڵنەوە، سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکانیش و ڕێگاکانی دەرەوەی شار تا دەكرێت بەکار نەهێنرن و گەشتەکان دوا بخرێن تا ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 18 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: سێ ڕۆژی دیكە كەشی هەرێمی كوردستان سارد دەبێت