ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە؛ چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت
- بزنس
- 19 ئاب

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەوەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەسەر پێشنیازی وەزیرە کوردەکان، بابەتی ناردنی مووچەی مانگی شەش بخرێتە ڕوو. هاوکات، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەخت دەکاتەوە کە ڕێککەوتن کراوە و هەفتەی داهاتوو مووچە خەرج دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و داهاتی نانەوتی، چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن بۆ بڕیاردان لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی کوردستان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، لە هەشت تەوەر پێکهاتووە و بە فەرمی باس لە مووچەی هەرێم ناکات. لەگەڵ ئەوەشدا، پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی کۆبوونەوەکانی پێشوو، وەزیرە کوردەکان داواکارییەکە پێشکەش بە سەرۆکوەزیران بکەن. هەروەها، بڕیارە تەیف سامی، وەزیری دارایی، ڕاپۆرتی لیژنەکانی گفتوگۆی هەولێر و بەغدا بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤای ڕایگەیاند، "ڕێککەوتن لەسەر دۆسیەی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان لەنێوان هەردوو حکومەتدا کراوە. وتیشی، "هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شەش خەرج دەکرێت و دواتر لیستی مووچەی مانگی حەوت ڕادەستی بەغدا دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی دلێمی، کێشەی داهاتە نانەوتییەکان چارەسەر کراوە، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەرمی نواندووە بەرامبەر بە داواکارییەکەی پێشووی کە بریتی بوو لە وەرگرتنی پشکی بودجەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی هەرێمەکان.
لەلایەکی دیکەوە: لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدایە. دکتۆر فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ ستیڤن ڤاگین، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کردەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە ڕۆڵی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە و ئەو کێشانەی لە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیا سەرۆک پەرلەمان بە کوردی قسە دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بەبێ وێنە و دەنگ بانگەشە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
16 تشرینی یەکەم
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
16 تشرینی یەکەم
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
16 تشرینی یەکەم
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
16 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 16 تشرینی یەکەم
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت