
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە قۆناغی کۆتاییدایە و نووسراوی فەرمی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە و چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نووسراوی فەرمی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەش ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و تەیف سامیش بڕیاری ناردنی پارەی نەداوە، وتوویەتی دەبێت حکومەتی کوردستان هەموو مەرجەکان جێبەجێ بکات ئینجا پارە دەنێرین.
هاوکات، شاندێکی شەش کەسیی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی، لە بەغدان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
لێدوانی فەرمی: دوو سەرچاوەی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ بە ئاڤایان وت: کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە و تەنیا چەند ڕێکارێکی کارگێڕی ماوە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە لە نزیکترین کاتدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشانداوە کە مانگانە ڕێژەی 50%ـی داهاتەکانی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان، ڕادەستی بەغدا بکات.
خاڵی ناکۆک: خاڵی سەرەکیی ناکۆکیی نێوان هەردوولا لە ئێستادا لەسەر داهاتی ناوخۆیی باج و ڕسوماتە. حکومەتی عێراق داوای 100% ئەو داهاتانە دەکات، بەڵام حکومەتی هەرێم ئەمە ڕەتدەکاتەوە و پێی وایە بەپێی یاسای بودجە، تەواوی ئەو داهاتانە مافی خۆیەتی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری وەزارەت و فەرمانگەکان و خەرجیی پڕۆژەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئامارەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە پێویستی بە 230 ملیار دینار هەیە بۆ خەرجییەکانی بەکاربردن و پڕۆژەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی کوردستان، پشتڕاستی کردەوە کە پرسی نەوت و داهاتی گومرگی یەکلایی کراوەتەوە و گفتوگۆکان لەسەر پرسی باج و ڕسومات بەردەوامن. بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی شەش دابەش بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار لە مێژووی تورکیا سەرۆک پەرلەمان بە کوردی قسە دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنە کاندیدێکی حیزبەکەی حەلبووسی بەبێ وێنە و دەنگ بانگەشە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ئەپڵیکەیشنی مۆلیدەی من کارا دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مهترسییهكی ئهی ئای بۆ سهر هاووڵاتییان ئاشكرا دهكات
16 تشرینی یەکەم
یانەی نەورۆز دووچاری قەیرانێکی دارایی سەخت بووەتەوە
16 تشرینی یەکەم
لێکدانەوەی فەلەکی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی 2026 دیاری دەکات
16 تشرینی یەکەم
هاندەرانی زاخۆ لە گەشتكردن لەگەڵ یانەكەیان بەرەو بەحرەین بێبەش دەبن
16 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 16 تشرینی یەکەم
بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت