%86ـی زۆنگاوەکانی عێراق وشک بوون؛ "ژیانی گامێشەکانیش بەرەو لەناوچوون دەچێت"
- ڕاپۆرت
- 27 ئاب
دیمەنی یەکێک لە زۆنگاوەکانی عێراق کە خەریکە بە تەواوی وشک ببێت
ئاڤا نیوز
ژیانی دانیشتووان و سامانی ئاژەڵی لە زۆنگاوەکانی باشووری عێراق خەریکە کۆتایی دێت، ئەویش دوای ئەوەی 86%ـی زۆنگاوەکان وشک بوون، ئاژەڵدارەکانیش هەرچەندە هاوار دەکەن، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، کەس "دەنگیان نابیستێت."
چیرۆکی سەرەکی: لەکۆی پێنج هەزار و 600 کیلۆمەتر چوار گۆشەی ڕووبەری زۆنگاوەکانی عێراق، ئێستا تەنیا 800 کیلۆمەتری چوار گۆشە ئاو ماوە و ئەوەش هەمەجۆری زیندەوەرانی تێکداوە، بەتایبەتیش کە پێشتر 48 جۆر ماسی و 140 جۆری باڵندەی کێوی لە زۆنگاوەکان دەژیان، بەڵام ئێستا تەنیا چوار جۆری باڵندە و 22 جۆری ماسی ماون.
لێدوانی فەرمی: واسق عەباس، ئاژەڵدارێکی پارێزگای زیقارە و بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەکردووە، "پێشتر باوکم 40 گامێشی هەبوو و دۆخەکە باش بوو، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەوەی بە بیابان بوون هەیە، ژمارەکان بۆ 20 گامێش کەمیان کردووە و تادێت کەمتریش دەبن، بەهۆی وشکەساڵییەوە دۆخمان زۆر خراپە تەنیا داواشمان لە دەوڵەت ئەوەیە ئاومان بۆ دابین بکات."
پێدراوە ڕاستەکان: ژمارەی گامێشەکان لە زۆنگاوەکاندا، لە پێنج دەیەدا زیاتر لە 10 بەرامبەر کەمیکردووە، نەتەوە یەکگرتووەکانیش مانگی تەممووزی ئەمساڵ ڕایگەیاند، بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێرا، بەخێوکردنی گامێش لە عێراقدا مەترسی لەناوچوونی یەکجارییان لەسەرە.
لەلایەکی دیکەوە: تويه فەرج، ئاژەڵدارێکی دیکەیە لە زۆنگاوەکانی عێراق و باس لەوە دەکات، "بەهۆی بە بیابان بوونەوە تەواو دۆخمان خراپە، چونکە ئاو نییە و ئاژەڵەکانمان لە گەرمادا ناژین، چاومان لە میهرەبانی خوایە و باوەڕ ناکەم دەوڵەت لەم بوارەدا هەنگاوی خێری هەبێت، هیچ پشتیوانییەکمان نییە و من ئێستا 30 گامێشم هەیە جاران 120 گامێشم هەبوو و بەهۆی گرانی ئالیکەوە فرۆشتمن."
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: بەگوێرەی بەرپرسانی عێراق، وشکەساڵییەکەی ئەمساڵ لە ساڵی 1933ەوە تاوەکو ئێستا هاوشێوەی نەبووە، ماسیگرەکان و ئاژەڵدارانیش بە خەمبارییەوە سەیری وشکبوونی زۆنگاوەکان دەکەن کە چەندین نەوەی خێزانەکانیان لێرە ژیاون، وەک خۆشیان دەڵێن، لەوانەیە ئەوان کۆتا دانیشتووی ئێرەبن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: جاسم ئەسەدی، چالاکوانی ژینگە ڕایگەیاند، "وشکەساڵی ئەمساڵ قورسترین بووە، چونکە پێنج ساڵی یەک لەدوای یەکە بەردەوامی هەیە، ئەوەش وایکردووە دۆخی زۆنگاوەکان زۆر خراپ بێت و خەڵک زیانمەند بێت، هەمەجۆری سامانی ئاژەڵیش زیانی گەورەی بەرکەوتووە."
باکگراوند: بەهۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە، عێراق کێشەی دابینکردنی ئاوی بۆ 46 ملیۆن دانیشتووی وڵاتەکەی بۆ دروستبووە، بۆیە پێدەچێت ژیاندنەوەی زۆنگاوەکان لە لیستی خوارەوەی کارە لەپێشینەکانی حکومەتەکانی عێراق بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاوەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەدان کەس گیانیان لەدەستدا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی كوردستان لە كەرتی شیرەمەنی سوود لە ئەزموونی هۆڵەندا وەردەگرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بڕیاری ڕاگرتنی کۆچکردنی لە وڵاتانی جیهانی سێیەم دەرکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەبابیل؛ ئەو باڵندەیەی دەتوانێت ماوەی 10 مانگ بەبێ نیشتنەوە لەئاسماندا بمێنێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوبەی گەورەترین پارچە زیو نمایش دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردنەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت






