
دیمەنێكی بانگەشە لە توركیا - وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سبەی یەکشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، بە بەشداری 34 پارتی جیاواز دەستپێدەکات و کۆمیسیۆن بانگەشە سیاسییەکانی ڕاگرت.
بۆچی گرنگە: شەڕە گەرمەکە لەسەر گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵە کە چارەنووسی سەرۆکایەتی کۆماری داهاتووی تورکیاش تاڕاددەیەک یەکلایی دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی:31 ئادار خەڵكی تورکیا دەچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و نوێنەری خۆیان بۆ شارەوانییەکانی تورکیا هەڵدەبژێرن، 34 پارتی جیاواز کێبركێ لەسەر بردنەوەی 81 شارەوانی لەسەر ئاستی باکووری کوردستان و تورکیا دەکەن.
بانگەشە ڕاگیرا
بە گوێرەی یاسای ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان، تا کاتژمـێر شەشی ئێوارە بەربژێر و پارتە سیاسییەکان دەتوانن کۆبوونەوە جەماوەریییەکانیان بکەن. بەڵام لە کاتژمێری هەشتی بەیانی 30 ئادارەوە، سەرجەم ڕێکلامە سیاسییەکان، هەواڵ، پێشبینی و سەرنجەکان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن و پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ و هەموو جۆرە میدیایەکەوە قەدەغەكراوە، تا ئەو کاتەی کۆمیسیۆن بە فەرمی ڕێگەیان پێدەدات.
یەک ملیۆن دەنگدەری نوێ
لە تورکیا 61 ملیۆن و 441 هەزار و 881 دەنگدەر هەیە. کە یەک ملیۆن و 32 هەزار و 610 دەنگدەر بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن. کە لە 250 هەزار و 903 سندوقی دەنگدانیان لە سەرانسەری تورکیا بۆ ئامادەکراوە.
چەند گەورە شارەوانی و شارەوانی هەیە؟
لە تورکیا و باکووری کوردستان بە گشتی 81 پارێزگا هەیە کە لە 30 گەورە شارەوانی و 51 شارەوانیی شارەکان پێکهاتوون.
هەروەها 20 هەزار و 745 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و هەزار و 272 ئەنجوومەنی گشتیی شارەکان هەن.
هەڵبژاردنەکان بە دوو کاتی جیاواز دەستپێدەکات
بەو پێیەی هەڵبژاردنەکان لە مانگی ئادارە، ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان بە گوێرەی کاتەکانی خۆرئاوابوون، لە 32 پارێزگای بەشی ڕۆژهەڵاتی تورکیا کاتژمێڕێک کاتی دەنگدانی هێنایە پێشەوە، لەو 32 پارێزگایە کە شارەکانی باکووری کوردستانیش دەگرێتەوە دەنگدان کاتژمێر حەوتی بەرەبەیان دەستپێدەکات و کاتژمێر چوار پرۆسەکە کۆتایی دێت، لە شارەکانی دیکە هەشتی بەرەبەیان دەستپێدەکات و پڕۆسەکە تاوەکو کاژێر پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
جیاوازی لە نێوان گەورە شارەوانی و شارەوانی چییە؟
بە گوێرەی سیستەمی حکومرانی تورکیا، ئەو شارانەی لە ڕووی ڕووبەرەوە فراوانترن بۆ گەورە شارەوانی گۆڕاون، ئەو شارانەی کە ڕووبەریان بچووکترە شارەوانییان هەیە لەگەڵ گەورەبوونی ڕووبەری شارەکان دەکرێت ئەمە بگۆڕێت.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا، پارتی دەسەڵاتداری تورکیا ئاکپارتی 15 گەورەشارەوانی بەدەستهێناو هەر یەک لە پارتەکانی دیکە: جەهەپە 11 گەورەشارەوانی، هەدەپە(دەم پارتی) سێ گەورەشارەوانی، مەهەپە یەک گەورەشارەوانییان بەدەستهێنا.
کاتی ڕۆژوو شكاندن پشوو وەرناگیرێت
یەکەم جارە لە ساڵی 1973ەوە هەڵبژاردنەکان بکەوێتە مانگی ڕەمەزانەوە، بە بڕیاری ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە کاتی بەربانگی ڕۆژوودا پشوو وەرناگیرێت، پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە بەردەوامی، بەبێ پشوودان لە کاتی ڕۆژوو شكاندن بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






