
درۆنێکی ئەمریکی. وێنە: paxforpeace.nl
ئاڤا نیوز
حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان کاردانەوەی بەرامبەر بە فڕینی ژمارەیەک درۆنی ئەمریکی بەسەر ویلایەتی قەندەهار نیشان دا. تاڵیبان ئەمەی بە پێشێلکردنی سەروەریی ئەفغانستان ناوبرد و داوای کرد ئەمریکا کۆتایی بەم کارە بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: زەبیحوڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند "بێگومان ئەم درۆنانە هی ئەمریکان کە لە خاکی دەوڵەتانی نزیکەوە دەفڕن و تێدەپەڕن و دێنە ئەفغانستان؛ پێویستە هەمووان بزانن بەرپرسیارێتییان چیە و کۆتایی بە دەستدرێژی بهێنن".
زانیاریی زیاتر: سەرەتاکانی مانگی ئاداری ئەمساڵ، فەسیحەدین فیترەت، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای تاڵیبان ڕایگەیاندبوو کە هەرێمی ئاسمانیی ئەفغانستان هێشتا لەژێر کۆنترۆڵی ئەمریکادایە و درۆنە ئەمریکییەکان ناوە ناوە گەشتی تێدا ئەنجام دەدەن.
باکگراوند: هێزەکانی ئەمریکا لە مانگی ئابی 2021 لە ئەفغانستان کشانەوە و تاڵیبان دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتەوە دەست.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: متمانە بە پووتین ناکەم
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین کەسی جیهان کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: متمانە بە پووتین ناکەم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ ئێران: باجی پشتیوانیکردن لە حووسییەکان دەدەن
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئۆکراینا ڕێککەوتنی کانزاکان واژۆ دەکەن
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: سەرۆکوەزیرانی کەنەدا پیاوێکی بەڕێزە و هەفتەی داهاتوو دێتە کۆشکی سپی