ئاڤای خەڵك؛ گەڕەکی هوانە لە سلێمانی خزمەتگوزاریی خراپ و ژینگەیەکی پیسی هەیە
- ژینگە
- 8 ئەیلوول
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی هوانە لە سلێمانی، بەدەست چەندین کێشەی ژینگەیی و خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن. ئەم کێشانە ژیانی ڕۆژانەیان تێکداوە و نیگەرانییەکی زۆریان دروست کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی گەڕەکی هوانە نەبوون یان خراپیی خزمەتگوزارییە گشتییەکانە. دانیشتووانی هوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئاوی خواردنەوە و شەقام و شۆستەی گونجاویان نییە، ئەمەش ژیانی قورستر کردوون.
هاوکات فڕێدان و سووتاندنی خۆڵ و خاشاکی گەڕەکەکانی دیکەی سلێمانییە لە نزیک ماڵەکانیان، کێشەیەکی دیکەیە. ئەمەش بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش و دووکەڵێکی چڕ، بەتایبەت لە وەرزی هاوین و زستاندا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: زەینەب عەبدولعومەر، یەکێک لە دانیشتووانی گەڕەکەکە، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئەم هاوینە شێت بووین، تەنانەت لە ژوورەوەش ژیانمان نەماوە. کاتێک ئیش بە موبەریدە دەکەین، بەس دووکەڵ و بۆنی ناخۆش دێتە ژوورەوە."
لەلایەکی دیکەوە: جگە لە خۆڵ و خاشاکی سلێمانی، بوونی دەیان کارگەی پیشەسازی لە ناحیەی تانجەڕۆ کێشەکەی قووڵتر کردووەتەوە، چونکە ئەو کارگانەش پاشماوەی پیسیان هەیە و کاریگەریی نەرێنییان لەسەر ژینگە و تەندروستیی خەڵکەکە هەیە. دانیشتووان باس لەوە دەکەن کە بەهۆی ئەم پیسبوونە ژینگەییەوە، ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشی و شێرپەنجە لە ناوچەکەدا بەرز بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: شارەوانی سلێمانی بە ئاڤای وت، تاکە چارەسەر کارگەی ڕیسایکلینە کە نزیکەی ساڵێکە دامەزراوە. بەڵام دانیشتووان دەڵێن کارگەکە هەموو خۆڵ و خاشاکەکە وەرناگرێت و تەنیا ئەو بەشانە وەردەگرێت کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێنەوە.
لەسەر پرسی دابینکردنی خزمەتگوزاریش، شارەوانی سلێمانی وتی، ئەمە پەیوەستە بە دابینکردنی بودجەوە و لە ئێستادا پارەی پێویست نییە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات





