ئاڤا گەندەڵییەکی گەورە لە ئەنبار ئاشکرا دەکات؛ سەدان چەکداری داعش وەک شەهید مووچە وەردەگرن
- ڕاپۆرت
- 11 ئەیلوول

دیمەنی شاری ڕوومادی لە پارێزگای ئەنبار. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵا لە لیژنەی شەهیدان و بریندارانی پارێزگای ئەنبار ئاشکرای کرد، نزیکەی 900 کەس لە چەکدارانی داعش، لەلایەن حکومەتەوە وەک "شەهید" مووچە و قەرەبوو وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆنترۆڵکردنی پارێزگای ئەنبار و ڕزگارکردنی لە دەستی چەکدارانی داعش، حکومەت بڕیاریدا ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەی لە ئەنجامی هەڵەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا کوژراون، بە "شەهید" هەژمار بکرێن و مووچەی خانەنشینی وەربگرن، بە مەرجێک بسەڵمێندرێت کە ئەندامی داعش نەبوون، هاوکات بەهەمان مەرج بریندارانیش مووچەیان بۆ دابین بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەهیب حایس، بەرپرسی لیژنەی شەهیدان و بریندارانی ئەنبار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەدان کەس مووچەی خانەنشینییان بۆ بڕاوەتەوە لەکاتێکدا ئەوان سەر بە چەکدارانی داعش بوون و لە شەڕەکانی ڕزگاریدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە ساڵانی 2015 و 2016 کوژراون.
زانیاریی زیاتر: حایس ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ پێداچوونەوە و وردبینی و جیاکردنەوەی ئەو دۆسیانەی بەشێوەیەکی نایاسایی تەواوکراون، تاوەکو ئێستا تەنیا لەبەغدای پایتەخت مووچەی نزیکەی 30 هەزار کەسی ڕاگرتووە.
پێدراوه ڕاستهكان: زاری ڕیشاوی، وتەبێژی بزووتنەوەی جەماوەری لە پارێزگای ئەنبار، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا وتی، "پرۆسەی گەندەڵی لەم دۆسیەیەدا لەلایەن حیزبی دەسەڵاتدارەوە لەئەنبار پارێزراوە، کە بەرپرسی یەکەمی ئەم گەندەڵییەیە، زۆربەی دۆسییەکانیش لە ڕێگەی ساختەکردنی ڕاپۆرتە پزیشکییەکانەوە کراوە".
ڕیشاوی ئەوەشی خستەڕوو کە "سەدان قوربانیی تیرۆر لە کوژراو و برینداردا هەن، مامەڵەکانیان تا ئێستا تەواو نەکراوە، لەکاتێکدا تیرۆریستێک کە لەگەڵ داعش شەڕی کردووە، کەسوکارەکەی مووچەی خانەنشینی و زەوی و ئیمتیازاتی دیکە وەردەگرن."
لەلایەکی دیکەوە: بیلال جومەیلی، چالاکوانی مەدەنی، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا میدیا ڕوونی کردەوە، کۆمەڵێک کەس لە ئەنبار زیندوون، بەڵام مانگانە مووچەکانیان وەک شەهید وەردەگرن، ئەمەش کارەساتێکی گەورەیە و سووکایەتییە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت و دەبێت تۆڕی گەندەڵی بەرپرسیار لەم دۆسیەیە لەهەر پایەو پۆستێک بێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت و تەنیا بە فەرمانبەرە بچووکەکانەوە نەوەسترێت.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2023، لیژنەیەکی باڵای تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دەستەی نەزاهە بۆ پارێزگای ئەنبار دامەزرێندرا و دەستیان کرد بەوردبینی لە سەرجەم دۆسییەکانی دامەزراوەی شەهیدان و فەرمانگەی قەرەبووەکان و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینان و هەزاران دۆسیەی گەندەڵی داراییان ئاشکرا کرد، دەیان بەڕێوەبەری گشتی و بەرپرسی بەش و لق و کارمەند لە دامەزراوەکان ڕەوانەی دادگا کران بەهۆی تێوەگلانیان لە پرۆسەکانی گەندەڵی دارایی لەو پارێزگایە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
زنجیرە درامایەک ڕووداوەکانی پێش "گەیم ئۆف سرۆنس" دەگێڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان