بڕی 30 ملیار دینار بۆ چارەسەری کێشەی کەمی دەرمان لە سلێمانی دابین دەکرێت
- تەندروستی
- 14 ئەیلوول

دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە یەکێک لە کۆگاکانی هەڵگرتنی دەرمان لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
کێشەی کەمی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە 30 ملیار دیناری بۆ تەرخان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: کەمی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان لە سلێمانی مەترسی لەسەر ژیانی کەسانی نەخۆش دروست کردووە، خاوەن کۆمپانیاکانی هێنانی دەرمان و پێداویستی، بەهۆی وەرنەگرتنی پارە ناتوانن دەرمان هاوردە بکەن.
لێدوانی فەرمی: د .سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندووە، کێشەکە بۆ تەرخانکراوی دارایی دەگەڕێتەوە و بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە کێشەی نەختینە لە بانکەکان دروستبووە، لە کۆی 27 ملیار دینار تەنیا چوار ملیار دینار خەرج کراوە.
گوتیشی لە سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵیش کێشەی کەمی دەرمان نابێت و ئەگەر پارەی پێوست خەرج بکریت، لەم دوو ڕۆژەدا دەست بە نەشتەرگەرییەکان دەکرێتەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بانکی هەرێم لقی سلێمانی بە ئاڤای گوت" تاوەکو کۆتایی ئەمساڵی بڕی 30 ملیار دینار بۆ تەندرستی سلێمانی خەرج دەکەین، ئەگەر پێداویستی زیاتریشیان هەبێت بۆیان دابین دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: د.سەرخێڵ ئازاد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیش دەڵێت: "چەکی پارە کراوە، بەڵام بانکی بازرگانی هەرێم دەبێت فەرمانی خەرجکردنی چەکەکان بدات، بە خەرجکردنی پارەکەش بەشێکی زۆر لە گرفتەکان چارەسەر دەبن و ئەگەر پارەکە خەرج بکرێت و کۆمپانیاکان دەرمان پێداویستییە دەرمان و پێسداویستییە پزیشکییەکانمان بۆ بێنن، ئەوا لەم دوو ڕۆژەدا دەست بە نەشتەرگەری دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدر هێزەکانی سەرایا سەلام لە دوو پارێزگا سڕ دەکات
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوونەتە 47 تریلیۆن دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکراکردنی شوێنی قاچاغ بۆ دروستکردنی جۆرەکانی ددان لە هەولێر
- تەندروستی
- 13 کانوونی یەکەم
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ





