ڕوانگەی سوری بۆ ئاڤا زانیاریی لەبارەی هێرشەكەی دیمەشق ئاشكرادەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-01

دیمەنێكی نوێی دوای هێرشەكە- میدیای سووریا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، لە بۆردوومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران، فەرماندەی سوپای قودس و حەوت راوێژکاری ئێرانی کوژراون.
لێدوانی فەرمی: ڕامی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، هەواڵی بۆردوومانەکەی بۆ ئاڤا پشتراستکردەوە و گوتی: بۆردوومانەکە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران بووە لە شارۆچكەی مێززە لە دیمەشقی پایتەخت .
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، فەرماندەی سوپای قودس لە سووریا و لوبنان لەگەڵ حەوت راوێژکار و دیپلۆماتكاری ئێرانی کراونەتە ئامانج.
ئەمەش بزانە: ئامانج لە هێرشەکە کوشتنی محەمەد رەزای زاهیدی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوریا و لوبنان بووە. ڕامی عەبدولڕەحمان وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێران پشتڕاستی دەکاتەوە کە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق بە شەش مووشەک کە لە لایەن فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35ەوە هەڵدرابوون، کراوەتە ئامانج.
باکگراوند: لە سەرەتای ساڵی 2024 وە، 30 جار ئیسرائیل خاکی سوریای کردووەتە ئامانج کە 22 لەو هێرشانە ئاسمانی و هەشتیان وشکانی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






