کاردانەوەی وڵاتان لەسەر هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-01

دیمەنێكی پاش هێرشەكە- وێنە: میدیای سووریا
ئاڤا نیوز
هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق، کاردانەوەی بەشێک لە وڵاتانی لێکەوتەوە و سەرکۆنەی دەکەن، ئەمریكاش ڕایگەیاند بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ دەكەن.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە وڵاتان سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی شاری دیمەشقی سووریا دەکەن کە باڵیۆزخانەی ئێرانی کردە ئامانج و کوژرانی هەشت ئەفسەر و دیپلۆماتکاری ئێرانی لێکەوتەوە.
ڕاگەیێنراوە فەرمییەکان:
ڕووسیا: ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی ئەم هێرشە قبوڵنەکراوە بۆ سەر نوێنەرایەتی کونسوڵگەریی ئێران لە سووریا دەکەین، هیچ هێرشێک بۆ سەر بارەگایەکی دیپلۆماسی “قبووڵ ناکرێت”.
ئیمارات: سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە سوریا دەکەین و داوای ڕاگرتنی هێرشەکان دەکەین.
سووریا: ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی ئەم هێرشە تیرۆریستییە قێزەونە دەکەین، کە بینای باڵێۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشق کردە ئامانج و بووەهۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک کەسی بێتاوان.
کۆشکی سپی: ئاگاداری هێرشەکەی ئەمڕۆی دیمەشقین و بە وردی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: بزووتنەوەی حەماس هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ ئێران و سوریا لە بەرامبەر هێرشەکە دەڕبڕی.
باکگراوند: کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی ئیسرائیل باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە سووریا بۆردوومانکرد، محەممەد ڕەزا زاهیدی، یەکێک لە سەرکردەکانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و حەوت سەرکردە و ڕاوێژکاری دیکەی ئێرانییان کوشت.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 13 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






