
دیمەنی سرووشتی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات ئەمڕۆ چوار پلە و سبەیش پلەکانی گەرما سێ پلە دادەبەزن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، لە کاتەکانى نیوەڕۆ بەدواوە چڕییەکەى زیاد دەکات بە تایبەتى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکووک و ئیدارەى ڕاپەڕین و گەرمیان، پلەکانی گەرماش نزیکەی چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی کەشناسی، سبەی لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەردەوامیی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ تاوەکوو کاتەکانی نیوەڕۆ پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش بە گشتی نزیکەی سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ زیاد دەبن.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: ڕاستە ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەڵام بەو چڕییە نییە کە باس دەکرێت، بەڵام بەپێی پێشبینییەکان ئەمساڵ باران پێش وادەی خۆی دەبارێت و ئەگەری زۆر هەیە لە 15ی11 هێندە باران ببارێت پەڵە بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆمار دەکرێت کە 37 پلە دەبێت و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 21 پلەی سیلیزییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






