ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پارکی سەرهەڵدانی لە ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆک کردەوە، پارێزگاری دهۆکیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە دهۆک سەوزترین پارێزگایە لە عێراق و ڕووبەری سەوزایی یەک ملیۆن مەتری تێپەڕاندووە.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕژدی کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەچوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاو و هەوا، لەشار و شارۆچکەکان جێبەجێکردووە، ئەمڕۆ پارکی سەرهەڵدان لە شاری دهۆک کرایەوە، کە زیاتر لە 50 هەزار داری تێدا چێنراوە، ڕێژەی سەوزایی شارەکەی لە 14% گەیاندووەتەوە 20%.
لێدوانی فەرمی: عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، گوتی "ڕووبەری سەوزایی لە پارێزگای دهۆک ملیۆنێک و 624 هەزار مەترە، لەماوەی داهاتووش پارکی ئالوکا کە گەورەترین پارکە لەسەر ئاستی عێراق تەواو دەکرێت."
زانیاریی زیاتر: پارێزگاری دهۆک لە درێژەی وتارەکەیدا ئەمەشی گوت، "لەماوەی 50 ساڵی تەمەنی پارێزگای دهۆکدا هەزار و 400 شەقام و کۆڵان دروستکراوە، تەنیا لەماوەی کابینەی نۆیەم 900 پڕۆژەی شەقام و ڕێگای نوێ بۆ ناو دهۆک جێبەجێکراوە."
ئەمەش بزانە: پارکی سەرهەڵدان لەسەر ڕووبەری 48 دۆنم دروستکراوە، بەدیاریکراوی ڕووبەری پرۆژەکە 115 هەزار مەتردووجایە، تێچووی دروستکردنەکەی چوار ملیار و 183 ملیۆن و 278 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






