
دیمەنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی وتاردان لە نەتەوەیەکگرتووەکان. وێنە؛ AP ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و تورکیا لە بارەی دۆخی غەززە و کەنداو لە ئەمریکا کۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەم ڕۆژانەدا چەندین گۆڕانکاری و کۆبوونەوەی گرنگ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچن، بەتایبەتی سەبارەت بە دۆخی غەززە و کێشەی فەڵەستین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی عەرەب کۆبێتەوە. ئامانجی سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە تاوتوێکردنی ڕێگاکانی کۆتاییهێنانە بە شەڕی غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە، کە 29ـی مانگی نۆ لە کۆشکی سپی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: کۆشکی سپی بانگهێشتنامەی بۆ سەرکردەکانی سعوودیە، ئیمارات، قەتەر، میسر، ئوردن و تورکیا ناردووە. چاوەڕوان دەکرێت ئەم سەرکردانە داوا لە ترەمپ بکەن کە گوشار بخاتە سەر نەتانیاهۆ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و پاشگەزبوونەوە لە داگیرکردنی کەناری ڕۆژئاوا.
ئەمەش بزانە: بەپێی زانیارییەکان، کۆشکی سپی دەیەوێت وڵاتانی عەرەبی و موسڵمانی بانگهێشتکراو بەشدار بن لە پلانی دوای شەڕی غەززە، تەنانەت سەربازیش بنێرن بۆ هێزێکی جێگیرکردن کە شوێنی سوپای ئیسرائیل بگرێتەوە.
کاریگەیی و لێکەوتەکان: ئیمارات پێشتر بە ئیدارەی ترەمپی ڕاگەیاندووە کە داگیرکردنی کەناری ڕۆژئاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکرێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ئیبراهیمی، کە یەکێکە لە دەستکەوتە سەرەکییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ لە خولی یەکەمیدا.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ترەمپ لە هەمان ڕۆژدا کۆبوونەوەیەکی جیاواز لەگەڵ سەرکردەکانی چەند وڵاتێکی کەنداو لەوانە سعوودیە، ئیمارات، قەتەر، عومان، بەحرێن و کوێت دەکات. یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە نیگەرانی وڵاتانی کەنداو دەبێت سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سەرکردەکانی حەماس لە قەتەر، کە یەکەمین هێرشی ئیسرائیل بوو بۆ سەر یەکێک لە وڵاتانی کەنداو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو دەنگدان بۆ دیاریکردنی باشترین هاندەری جیهان كۆتایی دێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کونسوڵی ئێران لە هەولێر: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر جێگای قبوڵکردن نییە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاوەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا سەدان کەس گیانیان لەدەستدا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی كوردستان لە كەرتی شیرەمەنی سوود لە ئەزموونی هۆڵەندا وەردەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەبابیل؛ ئەو باڵندەیەی دەتوانێت ماوەی 10 مانگ بەبێ نیشتنەوە لەئاسماندا بمێنێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوبەی گەورەترین پارچە زیو نمایش دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
27 تشرینی دووەم

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
27 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکەی سەر کۆرمۆر کاردنەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە
- ڕاپۆرت
- 27 تشرینی دووەم
عێراق ئەنجامی سەرژمێرییەكەی پاش ساڵێك رادەگەیەنێت






