لە چەند کاتژمێری داهاتوو ڕێککەوتنی نەوت واژۆ دەکرێت؛ بڕیار لە پرسی مووچە دەدرێت
- بزنس
- 22 ئەیلوول

دیمەنی کارمەندێکی کۆمپانیاکانی نەوت لەگەڵ لۆگۆی ئەنجوومەنی دەوڵەت و ئامێری ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، واژۆ لەسەر ڕێککەوتنی سێقۆڵی دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای بەدەستگەیشتنی ڕای ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی ناوخۆی کوردستان، سبەی کۆ دەبێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر پرسی مووچە بدات.
وێنە گەورەکە: هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ، وەک دوو لەمپەر تائێستا لەبەردەم ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا مابوونەوە، هەناردەکردنەوەی نەوت بڕیاری کۆتایی لەبارەوە درا و ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکرێت، داهاتی ناوخۆش لەلایەن ئەنجوومەنی دەوڵەتەوە ڕای یاسایی لەسەر دراوە و سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر پرسی مووچە دەدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کوردستان گەیشتووەتە 240 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. لەم بڕەدا، هەرێمی کوردستان 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستی ناوخۆیی دەهێڵێتەوە و بڕی ماوە ڕەوانەی بەغدا دەکات.
کۆمپانیای سۆمۆ، لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، نەوتی کوردستان دەفرۆشێت و پارەی کۆمپانیاکان دەدات. هەر کێشەیەکیش لەنێوان سۆمۆ و کۆمپانیاکان یان هەر لایەنێکی دیکەی ڕێککەوتنەکەدا دروست ببێت، لە دادگاکانی عێراقدا یەکلادەکرێتەوە، هەرچەندە کۆمپانیاکان خوازیار بوون لە دەرەوەی عێراق دادگا ئەو کێشانە یەکلایی بکاتەوە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی دەوڵەت ڕای خۆی لەبارەی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە و بە ئەرێنی هەڵسەنگێندراوە. ئەنجوومەنی دەوڵەت پێی وایە داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان دەستووری و یاسایین.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە و ئەم دوو پرسە سەرەکییە تاوتوێ بکات. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت و دەقی ڕێککەوتننامەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ وەزیرەکان دەخوێنێتەوە. پەسەندکردنی ئەم ڕێککەوتنانە کۆتایی بەو لەمپەرانە دەهێنێت کە ڕێگر بوون لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیستی مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب لە وەزارەتی دارایی عێراقن و وردبینییان بۆ کراوە. چاوەڕوان دەکرێت دوای پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکان، پارەکەیان خەرج بکرێت. بەڵام بەهۆی کێشەی نەختینەییەوە، دوو مووچەکە بەسەر یەکەوە نانێردرێن. لەبری ئەوە، چاوەڕوان دەکرێت دوو مووچەکە لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بەدوای یەکتردا بنێردرێن. لەبارەی لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان ڕایگەیاندووە، کار لەسەر ئامادەکردنی دەکرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەبێت و ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی جەخت لەوە دەکەنەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندبوونەکانی جێبەجێ کردووە و هیچ بیانوویەک بۆ بەغدا نەماوە. دوای ئەم ڕێککەوتنە نوێیە، جگە لەو دوو مووچەیە، دەبێت مووچەی خەڵکی کوردستان مانگانە و لەکاتی خۆیدا خەرج بکرێت و کۆتایی بە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 37 خولەک لەمەوپێش
کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری شەقڵاوە و هیران زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی كاندید بۆ نۆبڵی ئاشتی 2026
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
7 شوبات

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا گەیشتە 325 هەزار بەرمیل
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی یەک لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا دەکەن
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە و مووچەی مانگی یەک دەنێرێت





