
دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دراو و گفتوگۆ لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت و مانگەکانی دواتریش دەکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا، عێراق لە بەرامبەردا مەرجی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی داناوە.
زانیاریی زیاتر: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە ڕێککارەکانی خەرجکردنی پارە دەکرێت، ڕێککارەکان لە نێوان بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی عێراق چەند ڕۆژێکی پێویستە تاوەکو پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە هەولێر.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕاگەیاند: کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا، بەمەش گرفتێکی گەورەی بەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر دەبێت.
چی ڕوودەدات: کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەردەوامە و گفتوگۆ دەکرێت لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بە ئاڤای ڕاگەیاند: پارەی پێویستیان بۆ مووچە لەبەردەستە، تەنانەت ئێستا زیاتر لە سێ ترلیۆن دینار پارەی کاشیان هەیە، بەشی مووچەی سێ مانگی مووچەخۆرانی کوردستان دەکات.
زانیاریی تایبەت: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: لەگەڵ گەیشتی پارە لەماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژدا پارەی تەواوی مووچەخۆران دابەش دەکەن و لیستی دابەشكردنی مووچەش هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەبێت.
ئەمەش بزانە: ئێستا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری زیاتر لە 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ئامادەیە تاوەکو بینێرێت بۆ بەغدا.
نوێ دەکرێتەوە...
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟






