پەرلەمانتارێک: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێت
- بزنس
- 23 ئەیلوول

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاڵای کوردستان و عێراق و لۆگۆی ئەپیکوور
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق وادەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق واژۆ لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکانی لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیشتوون بە ڕێککەوتن، گفتوگۆکانیش بۆ ڕێککەوتن لەسەر داهاتی نانەوتی بەردەوامە، لە دوایین پێشهاتیش حکومەتی عێراق ڕەزامەندی دا لەسەر ڕەوانەکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: تەنها ئەوە ماوە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق واژۆ لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بکات.
لەبارەی هۆکاری ڕەزامەندی بۆ خەرجکردنی مووچە، د.سەباح سوبحی گوتی، بابەتی خەرجکردنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی نەوت، ئەو ڕێککەوتنە مێژووییە و تەنیا پەسەندکردنی ماوە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بکەوێتە باری جێبەجێکردن و هەناردە کردنەوەی نەوت دەست پێ بکات.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی د.کامەران سوبحی:
-پێشتر جەخت لەسەر ئەوە کراوە هیچ مووچەیەک نافەوتێت، بەڵام دەبێت ڕێککەوتنەکان بچنە باری جێبەجێ کردن بۆ ئەوەی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ مووچەی ئەم دوو مانگە و مانگەکانی داهاتوو چارەسەر بکرێن.
- دەربارەی داهاتی نانەوتی ئەنجوومەنی دەوڵەت وەڵامێکی گونجاوی داوەتەوە و پێشبینی دەکرێت هەردوو ڕێکەوتنەکە جێبەجێ بکرێن.
- بابەتەکە تەکنیکییەکان چارەسە دەکرێن و دوای ئەوەش هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردنی مووچە نامێنێت.
- کۆمپانیاکان بیر لە بەرژەوەندیی ئابووری خۆیان دەکەن و مافی خۆیانە داوای گرەنتی بکەن، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە دووچاری ئەو کێشە و ئالنگاری نەبنەوە .
- دەبێت بۆری نەوت پشکنینی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت بۆری نێوان هەرێمی کوردستان تا جەیهان هیچ کێشەی نییە.
- کۆمپانیای نەوتی باکوور بەرپرسیارە لە ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تا بەندەری جەیهان، لەوێشەوە ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت بۆ بەبازاڕکردنی.
- زۆربەی کڕیارانی نەوت لە دەریای ناوەڕاست کڕیاری ئەوروپین و بازاڕێکی نوێیە بۆ عێراق، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئابووریی عێراق دروست دەکات، بەتایبەت لە فراوانترکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیا و وڵاتە ئەوروپییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل لەبارەی ڕێککەوتنی غەززە هۆشداریی دەداتە لایەنەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی ئاگربەستی غەززە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەلا بەختیار داوایەک لە پارتی و یەکێتی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی عەللاق: تەنیا ژمارەیەکی دیاریکراوی بانکی دیجیتاڵی مۆڵەتیان پێ دەدرێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەوێت قەرزەكانی سەرشانی بە هەرێمی كوردستان بداتەوە
- بزنس
- 8 تشرینی یەکەم
زیاتر لە 20 هەزار خانەنشین شەش مووچەی ئیکرامیە وەردەگرن