
بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی. ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی باڵای عێراق بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی بکات و دەست بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق خۆی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کرد، تیایدا بڕیار درا مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
زانیاریی ئاڤا: لە وەڵامی ئەو پرسیارەی پێشبینی دەکرێت کەی پارەی مووچە بنێردرێت کە بڕەکەی زیاتر لە 950 ملیار دینارە؟ بەرپرسەکەی عێراق کە بەوردی ئاگاداری دۆسیەی مووچەیە، بۆ ئاڤا گوتی: پێشبینی دەکەم ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو پارەکە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لە لقی هەولێری بانقی ناوەندی.
ڕوونکردنەوەی زیاتری دا و گوتی: ڕێکارەکانی ناردنی پارە لەنێوان وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی چەند ڕۆژێکی دەوێت، جگە لەمە وەزارەتی دارایی عێراق دوو ڕۆژە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی خۆی کردووە، تاوەکو مووچەی چەند وەزارەتێک دابەش نەکات مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان نانێرێت، نەوەک تووشی کاردانەوەی ناوخۆیی ببێتەوە و خەڵک و پەرلەمانتار و بەرپرسان هێرشی میدیایی بکەنە سەر تەیف سامی.
ئەمەش بزانە: بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی حەوت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوای 23 ڕۆژ لە ناردنی گوژمەی دووەمی پارەی مووچەی مانگی شەش بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناردنی مووچەی مانگی حەوت یەک مەرجی هەیە، ئەویش ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆیە، لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤایان گوت 120 ملیارەکە ئامادەیە و لە ڕۆژانی داهاتوودا بە کاش بە لقی هەولێری بانقی ناوەندی دەدرێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەمپێیە 30ی ئەم مانگە یان 1-10 کە دەکاتە سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو پارەی مووچە دەنێردرێت، تاوەکو ئێستاش ڕوون نییە بە یەک گوژمە دەنێردرێت یان هاوشێوەی مانگی دوو بە دوو گوژمە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤایان گوت: خشتەی دابەشکردنی مووچە ئامادەیە، هەمان ڕۆژ پارە بۆ بانکەکانی بەشدار لە هەژماری من دەنێردرێت، خشتەکە هاوشێوەی مانگەکانی رابردووە و دابەشکردنی مووچە دوو بۆ سێ ڕۆژ دەخایەنێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەستنی مووچە بۆ بەشێکی فەرمانبەران و خانەنشینان چەند مانگێک دوا دەکەوێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مامەڵەی خانەنشینی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
له دوو ههفتهی داهاتوودا مووچهی مانگى 10 خهرج دهكرێت
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی عێراق: قازانج سەری مایەی خواردووە
- بزنس
- 11 کانوونی یەکەم
نرخی زێڕ لە کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی نوێ چی بەسەردێت؟





