
لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پارە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی پارەکە خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاوبکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جیهان و ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا، خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوت و مانگەکانی دواتر هیچ گرفت و بەربەستێکی لەبەردەمدا نەماوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆش لەماوەیەکی کەمدا خەرج بکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "بەئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی دەچن بۆ بەغدا و سبەی لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆران دەدەن بە وەزارەتی دارایی عێراق."
گوتیشی، "ئەگەر ئەمڕۆ پارەکە بگات، ڕاستەوخۆ خشتەی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیێنرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی نووری مالیکی سەردانی هەولێر دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی خێڵکەی لە میسان مانگانە 15 خێزان ئەو شارە جێدەهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
20 تشرینی دووەم
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 20 تشرینی دووەم
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند





