
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی کوردستان کرا و ئەوانەی لە هەژماری من تۆمارکراون پێش وادەی دیاریکراوی خۆیان مووچە وەردەگرن، بۆ مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ، هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغدا دەست بە گفتوگۆ دەکەن و پێشبینی دەکرێت لەم مانگە هەردوو مووچەکە خەرج بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی بڵاوکردەوە و بڕیارە سبەی پێنجشەممە، 16 وەزارەت و دەستە مووچەکانیان بە کاش وەربگرن.
لە هەمان کاتدا، هەژماری من خشتەیەکی تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی سێ وەزارەتی (پەروەردە، تەندروستی و خوێندنی باڵا) بڵاوکردووەتەوە کە 173 بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە دەگرێتەوە، پێش وادەی دیاریکراوی خۆیان مووچە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: سەبارەت بە مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ، بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەست بە گفتوگۆ دەکات. ئامانجی ئەم گفتوگۆیانە ئەوەیە کە هەردوو مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ لەم مانگەدا خەرج بکرێن. بەڵێن لە بەغدا وەرگیراوە کە مووچەی مانگی هەشت لە نێوان 15 تا 20ـی ئەم مانگە دابەش بکرێت و مووچەی مانگی نۆش لە کۆتایی مانگدا خەرج بکرێت.
ئەم هەوڵە بە ئامانجی ئەوە دێت کە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت و دابەشکردنی مووچەش لە کوردستان تا ڕادەیەک لەگەڵ عێراق نزیکبێتەوە. لە کاتێکدا ئێستا لە کوردستان مووچەی مانگی حەوت دابەش دەکرێت، لە عێراق ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 کرا، واتە کوردستان دوو مووچە لە دواوەیە. هەوڵەکە بۆ ئەوەیە ئەم مانگە جیاوازییەکە بۆ یەک مووچە کەم بکرێتەوە، چونکە دوای هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا کراوە کە هەموو مانگێک مووچە لەکاتی خۆی بنێرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ، تاوەکو ئێستا ڕێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە، بەڵام ئەمە نابێتە کێشە و بڕی 120 ملیار دینارەکە دەبێتە پێوەر تاوەکو ڕێکدەکەون. هەفتەی داهاتووش هەردوو شاندی دانوستانکار دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە.
بۆ مووچەی هەردوو مانگی هەشت و نۆش، ئەگەر لە دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوو نەگەیشتنە ڕێککەوتن، حکومەتی کوردستان دەبێت سەرەتا 120 ملیار دیناری مانگی هەشت و دواتر 120 ملیار دیناری مانگی نۆ بنێرێت، واتە لە مانگێکدا 240 ملیار دینار. ئەمەش بە دڵنیاییەوە ئەرکی حکومەتی کوردستان قورس دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دیارییکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: مانگی ڕابردوو نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە كراوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی



