تا کۆتایی مانگی تەمموز عێراق زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار کورتهێنانی لە بودجەدا هەبووە
- بزنس
- 4 تشرینی یەکەم

گوژمەیەک دراوی جیاواز لە یەکێک لە بانکەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی "ئیکۆ عێراق"ی تایبەتمەند لە کاروباری ئابووری، ئاشکرای دەکات، تا کۆتایی مانگی تەممووزی ڕابردوو، عێراق ڕووبەڕووی کورتهێنانێکی دارایی بووەتەوە بە بڕی 12.15 ترلیۆن دینار. هاوکات، ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە یەکەمجارە داهاتە نا نەوتییەکان بگەنە ڕێژەی 10%ی کۆی داهاتە گشتییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕە پارەی تەرخانکراو بەگوێرەی خشتەی بودجەى 2025 دەگاتە 200 تریلیۆن دینار و کورتهێنانیش لەبودجەدا بە 64 تریلیۆن دینار خەمڵێنراوە. بەڵام تاوەکو ئێستا خشتەکە ڕەوانە پەرلەمان نەکراوە بۆ دەنگدان لەسەری.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ڕوانگەی ئیکۆ عێراق، "کۆی گشتیی خەرجییەکان تا کۆتایی مانگی تەممووز گەیشتووەتە 84 ترلیۆن و 185 ملیار و 672 ملیۆن و 991 هەزار و 245 دیناری عێراقی"، کە بەم شێوەیە دابەشبوون:
• خەرجییە ڕۆژانەییەکان: 62.27 ترلیۆن دینار، ئەمەش گەورەترین بەشی کۆی گشتیی خەرجییەکان پێکدەهێنێت.
• خەرجییەکان لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی چین:321.13 ملیار دینار.
• خەرجییەکانی گەڕەکانی مۆڵەتی نەوت:8.53 ترلیۆن دینار.
• خەرجییە وەبەرهێنانەکان:13.06 ترلیۆن دینار.
لەهەمان کاتدا: ڕوانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە "کۆی گشتیی داهاتەکان تا کۆتایی تەممووز گەیشتووەتە 72.03 ترلیۆن دیناری عێراقی. لەم بڕەدا، داهاتە نا نەوتییەکان 7.07 ترلیۆن دینار بوون، کە دەکاتە نزیکەی 10%ی کۆی گشتیی داهاتەکان".
ئەمەش بزانە: لەم داهاتانەدا، ئەو بڕە پارەیەش جێگای دەبێتەوە کە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ خەزێنەی فیدراڵی گوازراوەتەوە، کە 439.34 ملیار دیناری عێراقی بووە.
لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەیدا، ڕوانگەکە ڕوونیشی کردووەتەوە "داهاتە نەوتییەکان 64.96 ترلیۆن دیناری عێراقی بوون، ئەمەش مانای وایە کورتهێنانە داراییە ڕاستەقینەکە تا کۆتایی تەممووز، نزیکەی 12.15 ترلیۆن دیناری عێراقی بووە."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئارین مەسرور بارزانی وەڵامی چالێنجەکەی نیپێل دەداتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە دێرەزوور هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا هێرش دەکەنە سەر هەسەدە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئێران پەیامێک لە ڕێگەی سعوودیە دەگەیێنێتە ترەمپ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داشکان لە نرخی کرێی ئاوی ماڵان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی: هەر مووچەخۆرێک لە هەژماری من بەشدار نەبێت مووچەی ڕادەگیرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بهرپرسێكی كورد كاتى ناردنى مووچه له تهیف سامی دەپرسێت






