لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە و نامەکەی مەسرور بارزانی دەکرێت
- بزنس
- 6 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەیدا نامەی مەسرور بارزانی لەبارەی داهاتی نانەوتی و پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکان تاوتوێ دەکات. لە کوردستان پشکی حکومەتی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی ئامادەیە و چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەیەک بدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە و داهاتی نانەوتی نامەیەکی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە. لە نامەکەدا داوای کردووە بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی دابەشکردنی داهاتی نانەوتی لەنێوان هەولێر و بەغدا بە بنەما وەرنەگیرێت. دووپاتیشی کردووەتەوە ئامادەن هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرن تاوەکو ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بۆ ئاڤا دەڵێت:
٠ هەرچەندە بۆ سێ مانگ ڕێككەوتن لەسەر ناردنی 120 ملیار دینار کراوە بۆ بەغدا وەک داهاتی نانەوتی، بەڵام بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەبارەی دیاریكردنی پشكی خەزێنەی فیدراڵی، گرفتێكی دیكەی بەردەم پرۆسەكەیە.
٠ بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت لەو پرسە پابەندكارانە نییە، بۆ ئەمەش سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی نامەیەكی بۆ سوودانی ناردووە و داوای کردووە وەڵامەکەیان نەكرێتە بنەما بۆ ناردنی مووچە.
٠ بۆ زامنكردنی مووچە و لەپێناو ئەوەی هیچ مووچەیەك نەفەوتێت، وەک هەمیشە ئامادەییمان دەربڕیوە لە نزیكترین كاتدا پشكی بەغدا لە داهاتی نانەوتی بنێرین، هەر كاتێك ڕێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ دەستپێبكات، ئێمە ڕەوانەی دەکەین.
واتا ئەگەر حکومەتی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەیەک بدات 120 ملیار دینار بۆ بەغدا دەنێردرێت، ئەگەر بڕیاری خەرجکردنی دوو مووچە بدات 240 ملیار دینار وەکو داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت.
هەنگاوی داهاتوو: بۆ درێژمەودوا حکومەتی کوردستان کێشەی لەگەڵ ناردنی 120 ملیار دینار هەیە بۆ بەغدا و ناتوانێت هەموو مانگێک ئەو بڕە بنێرێت. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لە هەوڵدان ئەم بڕە مانگانە کەم بکرێتەوە بۆ 90 تا 100 ملیار دینار و ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر ئەم بڕە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی کوردستان کێشەی لەگەڵ خاڵێکی سەرەکی بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت هەیە کە دەڵێت، دەبێت داهاتی گومرگی خاڵە سنوورییەكان 100% بۆ عێراق بگەڕێنرێتەوە و هیچی بۆ کوردستان نەبێت، حکومەتی کوردستانیش داوا دەکات 50% بە 50% بێت، لەبارەی ڕێژەی هەندێک داهاتی تریش حکومەتی کوردستان تێبینی هەیە.
زۆربەی داهاتی ناوخۆی کوردستان هی خاڵە سنوورییەکانە، ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێت حکومەتی کوردستان داهاتێکی ئەوتۆی نامێنێت بۆ بەڕێوەبردنی حکومەت و ئەنجامدانی پڕۆژە.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، هاوشێوەی زۆربەی کۆبوونەوەکانی ڕابردوو پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نەخراوەتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە.
بەرپرسێکی باڵای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: بە ئەگەری زۆرەوە پرسی مووچە باس دەکرێت، یان لەلایەن وەزیرانی کوردەوە دەخرێتەڕوو، یان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە سوودانی خۆی بابەتەکە دەکاتەوە. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار لەبارەی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.
د.ئومێد سەباحیش دەڵێت: داوامان لە هەر چوار وەزیرە کوردەکە کردووە لە کۆبوونەوەکەدا باسی ئەوە بکەن کە حکومەتی کوردستان پابەند بووە بە هەموو ڕێککەوتنەکان و فەرموو مووچە بنێرن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئێستا هەوڵەکانی حکومەتی کوردستان و بەرپرسانی کورد لە بەغدا بۆ ئەوەن لە 10 بۆ 15 ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی هەشت بنێردرێت، مووچەی مانگی نۆش پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بنێردرێت کە 11-11-2025 دەکرێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاندووە: بۆ مووچەی مانگەکانی هەشت و نۆ داهاتی نانەوتی کێشە نابێت و ئەو ڕێککەوتنەی کراوە وەکو خۆی جێبەجێ دەکرێت، بە هەمان ڕێکاری مانگی حەوت دەبێت، مووچە خەرج دەکرێت و 120 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک دەنێردرێت.
هەر بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، پرسی مووچە کێشەی تێدا نەماوە و هەناردەکردنەوەی نەوت گرفتەکەی چارەسەر کردووە، سۆمۆ نەوتی کوردستان دەفرۆشێت و حکومەتی فیدڕاڵیش مووچە دەنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەدات
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە