
کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە وادەی دیارییکراوی خۆیدا دەکرێت و داوا لە خەڵک دەکەن چالاکانە بەشداری دەنگدان بکەن.
وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی هاوپەیمانی لایەنە شیعییە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراقە، بەڵام بۆ ئەم هەڵبژاردنە بە زیاتر لە شەش لیست بەشدارن و بەجیا کێبەرکێی یەکتریی و بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ چارەسەری قەیرانی ئاو کرا و داواکرا پشکی ئاوی عێراق لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە بەگوێرەی ڕێککەوتنەکان دابین بکرێت، پەیوەست بە دۆسیەی هەڵبژاردنیش جەخت لە گرنگی ئامادەکارییەکان کرایەوە، پێداگریش لەسەر بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لە وادی خۆیدا کرایەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای بەشداری چالاکانەی خەڵک لە هەڵبژاردن دەکات، داواش لە کاندید و لایەنە سیاسییەکان دەکات کارنامەی هەڵبژاردنی خۆیان دوور لە هەوڵی شکاندن و بە ئامانجگرتنی ئەوانی دیکە پێشکەش بکەن، خۆشیان لە بەکارهێنانی خراپی دارایی و پارە بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بەدووربگرن.
چوارچێوەی هەماهەنگی داواشیکرد ئەم خولەی پەرلەمان کارەکانی خۆی بەردەوامی پێبدات تا ئەو تەمەنەی کە ماوییەتی ئەو یاسانە پەسەند بکات کە جێگەی گرنگی پێدانی خەڵکن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 20 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: سبەی شەپۆلی باران بارین دەست پێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیمارات دۆخی دوای هەڵبژاردنی عێراق تاوتوێ دەكەن
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستانی نامەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی وەرناگرێت و ڕەتیدەکاتەوە






