
دیمەنی زیادکردنی ڕووبەری سەوزای لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی خاوەنی زەوییەکانی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی دەستپێدەکات، حەوت ملیار دینار تەرخاندەکرێت بۆ دامەزراوەکان، لیژنەکان سەرقاڵی ئامادەکردنی کۆنووسی قەرەبووکردنەوەن، لە ئایندەیەکی نزیکدا قەرەبووکردنەوەکە وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، بەشێک لە زەوی و دامەزراوەی هاونیشتمانیان کەوتنە بەر پڕۆژەکە، دوای خەمڵاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، ئێستا ڕێککارەکانی قەرەبووکردنەوەیان جێبەجێ دەکرێت، بە زەوی و پارە قەربوو دەکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، "حەوت ملیار دینار بۆ قەرەبووی ئەو کەسانە تەرخانکراوە، کە دامەزراوەکانیان بەردەکەوێت، هەروەها ئەوانەی زەوییەکانیان دەکەوێتە بەر پشتێنەی سەوزایی بۆ هەموویان 464 پارچە زەوی 250 مەتریی ئامادەکراوە و لەنزیکترین شوێن پێیان دەدرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پشتێنەی سەوزایی هەولێر لە هەشت زۆن پێکدێت، ئێستا زۆنی یەکەم لە 12 هەزار و 600 دۆنم پێکهاتووە و کاری تێدا دەکرێت، درێژی پڕۆژەکە لە دیوی ناوەوە 82 کیلۆمەتر و دیوی دەرەوە 92 کیلۆمەترە، 10 پۆندی گڵدانەوەی ئاویش لە نێو پڕۆژەکە دروست دەکرێن، نزیکەی حەوت ملیۆن داری زەیتون و فستق دەچێنرێن.
خاڵە ئەرێنییەکان: بەتەواوبوونی پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی، ڕێژەی سەوزایی هەولێر دەگەیێنێتە سەرووی 20% و هەولێر دەکاتە شارێکی نموونەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژینگە و زیادکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی وەک زەیتوون و فستق دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزەیەکی بەهێز شاری وان دەهەژێنێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملن: ستراتیژییە نوێیەکەی ترەمپ لەگەڵ دیدگای ئێمەدا یەکدەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

فیلمێکی کوردی خەڵاتێکی نێودەوڵەتیی دەباتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی نەینەوا داوا دەکات هاووڵاتیان ئاو پاشەکەوت بکەن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: شەپۆلی بارانبارین تا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 6 کانوونی یەکەم
شێخ دارا: ئەم هەفتەیە بارانی بەخوڕ دەبارێت






