
ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەنێوان ئیکسۆن مۆبیل و عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ساڵ لە جێهێشتنی کەرتی نەوتی عێراق، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل کە یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوتی ئەمریکا و جیهان، دووبارە بۆ عێراق گەڕایەوە و بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەی نەوتی مجنونی باشووری عێراق و نوێکردنەوەی ژێرخانی هەناردەی نەوت، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ واژۆ کرد.
وێنە گەورەکە: بەیانی ئەمڕۆ میدیا جیهانییەکان لەوانەش ڕۆیتەرز و ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویانکردەوە، کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی، دوای دوو ساڵ کشانەوەی لە کەرتی نەوتی عێراق، تاوتوێی گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکە و دەستکردن بە پرۆسەی گەڕان و وەبەرهێنانی نەوت لە کێڵگەی "مجنون"ـی باشووری عێراق دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی ڕێککەوتنی سەرەتایی نێوان کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکیی و وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی کرد، ئەویش لە چوارچێوەی پێشوازی کردنی لە پیتەر لاردن، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل بە ئامادەبوونی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە مەڕاسیمەکەدا ڕایگەیاند، ئەم ڕێککەوتنە بۆ داهاتووی کەرتی نەوتی عێراق و پەیوەندییەکانی بەغدا و واشنتن هەنگاوێکی گرنگە و عێراقیش دەرگای بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیا گەورەکانی بواری نەوت لە جیهاندا کراوەیە، بەتایبەتیش کە ئێستا کۆمپانیا گەورەکان لەوانەش ئەمریکییەکان لە کێڵگە نەوتییە گرنگەکاندا کار دەکەن لەوانەش کێڵگەی مجنون لە بەسرە، حکومەتیش لەسەر کارئاسانی بۆ هێنانی وەبەرهێنانی بیانی لەبوارەکانی وزە و غازدا پێداگر و بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە کە کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە بواری نوێکردنەوەی ژێرخان بۆ هەناردەی نەوتی عێراق ڕۆڵ بگێڕێت، هاوکاریش بێت لە فرەجۆرکردنی ڕێگاکانی هەناردە، بەکارهێنانی نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیای سەردەم لەبواری پیشەسازی نەوت و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین




