70 ڕێکخراوی ئیسلامی داوا لە بەریتانیا و ئەمریکا دەکەن چەک بە ئیسڕائیل نەفرۆشن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-05

چەند سەربازێكی ئیسرائیلی- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
حکوومەتی ئەمریکا و بەریتانیا لە ژێر فشارێکی گەورەی ڕێکخراوە ئیسلامییەکاندان، 70 ڕێکخراو داوا دەکەن چیدیکە بەریتانیا و ئەمریکا چەک بە ئیسرائیل نەفرۆشن.
وێنە گەورەکە: کوشتنی هەشت کارمەندی ڕێکخراوی چێشتخانەی جیهانی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە ڕەخنەی توندی هێناوەتە سەر ئەمریکا و بەریتانیا، فشارێکی زۆر لە هەردوو حکوومەت دەکرێت چی دیکە چەک بە ئیسڕائیل نەفرۆشن و هاوکارییەکانیان بۆ ئەو وڵاتە ڕابگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 70 ڕێکخراوی ئیسلامی کە لقیان لە ئەمریکا و بەریتانیا هەیە، داواکارییان پێشکەشی حکومەتی ئەمریکاو بەریتانیا کردووە هاوکارییەکان بۆ سوپای ئیسڕائیل ڕابگرن، ڕێگریش بکەن لە کوشتنی خەڵکی سڤیل.
لەلایەکی دیکەوە: زیاتر لە 600 پسپۆڕی یاسا لە بەریتانیا، داوایەکیان ئاڕاستەی ریشی سوناک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کردووە، فرۆشتنی چەک بە ئیسڕائیل ڕابگرێت و بەشێک نەبن لە کۆمەڵکوژی غەززە.
باکگراوند: لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و گرووپە چەکدارەکان لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، ئەمریکا و بەریتانیا سێ پاکێجی هاوکاری سەربازییان پێشکەشی ئیسرائیل کردووە بە بەهای ملیاران دۆلار.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان ڕەت دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە حەوت کەس بە هۆی برسیەتییەوە گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان ڕەت دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە حەوت کەس بە هۆی برسیەتییەوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تۆمەتی کوشتن و چەتەیی تورکیا 10 داواکراوی لە شەش وڵاتەوە هێنایەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ هاووڵاتیی کورد لە ئێران دەستگیر دەکرێن و ژیانیان لە مەترسیدایە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: دابەشكردنی سووریا خەونە