گفتوگۆی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لە قاهیرە دەستپێدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-04-05
داروپەردووی ڕووخاوی خانووێکی غەززە بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
بڕیارە گەڕێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان ئسیرائیل و حەماس، تایبەت بە ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان، لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوە بچێت.
وێنە گەورەکە: گفتوگۆی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان بە نێوەندگریی ئەمریکا و قەتەر و میسر بەڕێوە دەچن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی بەشداربوون لە گفتوگۆکان، بیڵ بێرنز، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا، سی ئای ئەی، سەردانی قاهیرە دەکات و لەوێ لەگەڵ دەیڤید بێرنیا، سەرۆکی مۆساد، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و عەباس کەمال، سەرۆکی هەواڵگریی میسری کۆدەبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ناکۆکیی سەرەکیی حەماس و ئیسرائیل لە گفتوگۆکان ژمارەی ئەو دیلە فەلەستینییانەیە کە حەماس داوا دەکات لە بەرامبەر بارمتە ئیسرائیلییەکاندا ئازاد بکرێن.
باکگراوند: لە هێرشی ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەردا حەماس نزیکەی 250 ئیسرائیلی بە بارمتە گرت. بە گوێرەی زانیارییەکانی ئیسرائیل 34 کەسیان گیانیان لەدەست داوە، بەڵام هێشتا نزیکەی 130 بارمتەیان لەژێر دەستی حەماس لە کەرتی غەززە ماون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





