دزیی نوێی سەدە لە عێراق؛ چارەنووسی دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار لەنێوان ونبوون و سڕکردندا
- ڕاپۆرت
- 24 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، شەقامی عێراقی بە هەواڵی دیارنەمانی بڕی دوو تریلۆن و 500 ملیار دینار لە سندووقی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەژا. لەکاتێکدا وەزیری کار ڕایگەیاند کە سندووقەکە "بەتاڵە و یەک دیناری تێدا نەماوە"، وەزارەتی دارایی و بانکی ڕافیدەین هاتنە دەنگ و ڕایانگەیاند کە پارەکە نەدزراوە، بەڵکو بەهۆی "جووڵەی نامۆ و گوماناوییەوە" هەژمارەکە سڕ کراوە. ئەم دژایەتییە لە لێدوانەکان ترس و دڵەڕاوکێی لای حەوت ملیۆن مووچەخۆری چاودێری کۆمەڵایەتی دروستکردووە.
چیرۆکی هەواڵەکە: ڕۆژی هەینی، ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، لە دەرکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەو سندووقەی کە مانگانە 1%ـی داهاتی کۆمپانیا و کارگە حکومییەکانی تێ دەکرێت بۆ مووچەی کەمئەندامان و چاودێری خێزان، "یەک دیناری کاشی تێدا نەماوە".
بەپێی لێدوانەکەی وەزیر، بڕی پارەی ناو سندووقەکە دەبوو 2 تریلۆن و 500 ملیار دینار بێت، بەڵام سندووقەکە بەتاڵە. ئەم لێدوانە دەستبەجێ کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و وەک "دزیی نوێی سەدە" وەسف کرا، هاوشێوەی دزیی سەدەی پێشوو.
لەلایەکی دیکەوە: لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دەوام لەم هەفتەیە، دامەزراوە داراییەکانی عێراق سیناریۆیەکی جیاوازیان خستەڕوو. وەزارەتی دارایی عێراق بە سەرپەرشتی تەیف سامی، بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە کرد و دەرکەوت پارەکە لە هەژمارەکەدا ماوە، بەڵام ڕێگری لە جووڵەپێکردنی کراوە.
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی دارایی هۆکاری "سڕکردن"ـی هەژمارەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەستیان بە چەند "جووڵەیەکی نامۆ" کردووە لەسەر پارەکە، کە دیارنەبووە لەلایەن کێوە و بۆچی دەکرێن، بۆیە وەک هەنگاوێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سامانی گشتی، بڕیاری سڕکردنی هەژمارەکەیان داوە تاوەکو کەس نەتوانێت دەستکاری بکات.
هاوکات بانکی ڕافیدەین، کە پارەکە لەوێ دانراوە، جەختی کردەوە کە ژمارەکان لە جێی خۆیانن و هیچ داواکارییەکی فەرمییان لە وەزارەتی کارەوە بۆ نەهاتووە تا پارە ڕابکێشن یان وەبەرهێنانی پێوە بکەن.
ئەم ئاڵۆزییە بووە هۆی دروستبوونی ترسێکی زۆر لەنێو توێژە هەژارەکانی عێراق، بەو پێیەی زیاتر لە 7 ملیۆن کەس مووچەخۆری چاودێری کۆمەڵایەتین. دوای ڕووداوەکە، وەزارەتی کار ڕوونکردنەوەی دا کە ئەم کێشەیە پەیوەندی بە پارەی کاشی یەدەگەوە هەیە و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگانەی چاودێری کۆمەڵایەتی نابێت و مووچەکان بەبێ کێشە دەدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق





