
ئەو باڵەخانەیەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سووریا کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج - AP
ئاڤا نیوز
سەرەتای ئەم مانگە حەوت بەرپرسی سەربازیی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژران، ئێران لەسەر ئاستی باڵا هەڕەشە دەكات و دەیەوێت تۆڵە لە ئیسرائیل بكاتەوە.
وێنە گەورەكە: دوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران، ئەمە دووەمین گورزی گەورەیە كە لە سوپای ئێران بدرێت، هەرچەندە تاران نایەوێت ڕاستەوخۆ بكەوێتە شەڕەوە لەگەڵ هەریەكە لە تەلئەڤیڤ و واشنتن، بەڵام بۆ پاراستنی شكۆی خۆی ئەگەری هەیە هێرش بكاتە سەر چەند ناوەندێكی ئیسرائیل و ئەمریكا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: چەند سەرچاوەیەک لە سوپای پاسدارانی ئێران قسەیان بۆ میدیاكان كردووە و دەڵێن، ئێران كەوتوەتە دووڕیانێكەوە لەلایەک نایەوێت هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل و ئەمریكا و لەلایەكی دیكەش، دەبێت هێرش بكاتە سەر ئەمریكا و ئیسرائیل، چونكە ئەگەر هێرشەكە نەكات توشی دووڕوویی و شكانی "شكۆ" دەبێت.
ئەو بەرپرسە باڵایانە باسیان لەوە كردووە، هەڕەشەكانی ئیسرائیل و ئەمریكا زۆر جدین، بۆیە تاران نایەوێت هیچ بیانوویەک بەدەستەوە بدات بۆ ئەوەی بكەوێتە شەڕەوە لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا ڕێگەیەک لەبەردەم ئێران هەیە، كە سوپا تاوتوێی دەكات، ئەویش هێرشكردنە لە ڕێگەی بریكارەكانییەوە واتە گرووپە چەكدارەكان، بەڵام گرووپە چەكدارەكانیش لە پەلوپۆ كەوتوون و توانای هێرشی گەورەیان نەماوە.
ئەمەش بزانە: سی ئای ئەی لە چوار چێوەی شڕۆڤەكاندا بۆ ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، بە مۆسادی گوتووە دەتوانین بڵێین تەنیا لە ڕێگەی بركارەكانەوە هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل، بەڵام هێرشەكە بچووک نابێت.
بەپێی شیكارییەكانی سی ئای ئەی بۆ مۆساد، مەزەندە دەكات، گرووپە چەكدارەكان هێرشێكی بێشوومار و بەرفراوان بكەنە سەر ئیسرائیل.
بۆچی گرنگە: ئیسرائیل لەلایەک لە ڕێگەی میدیاكانیی و لەلایەکی دیکەش بەشێوەی نهێنی پەیامی بۆ ئێران ناردووە، كە زۆر جدین لە وڵامدانەی هەر هێرشێک بۆسەر وڵاتەكەیان كە ئێران یان گرووپەكان بیكەن، هەروەها ئەمریكاش پەیامی تووندی بە ئێران داوە، كە نابێت هێرش بكاتە سەر هیچ بنكەیەكی سەربازی یان ناوەندێكی سیاسیی.
چی ڕوودەدات؟
ئێران دەیەوێت تۆڵەی خۆی بكاتەوە، لەبەر ئەوەی نایەوێت بەتەواوەتی شكۆی بشكێت، چونكە ئەگەر وەڵام نەداتەوە سوپا زۆر نیگەران دەبێت و لەڕووی نێودەوڵەتیشەوە بەتەواوەتی تووشی شكانەوە دەبێت، یەكێک لە بژاردەكان بریتییە لە هێرشی بەرفراوانی گرووپە چەكدارەكان، یەكێكی دیكە لە بژاردەكان هێرش كردنە سەر یەكێک لە كۆنسوڵخانە یان باڵوێزخانەكانە لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوانەی كە ئێران دەستی پێدەگات، بەڵام ئیسرائیل ئەم چەكەشی پووچەڵكردووەتەوە .
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان بودجەی یارمەتییە مرۆییەکان کەم دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 34 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەمزووانە دەچینە ناو قۆناغی دووەمی ئاگربەست
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
یەكەی ژمارە سێی وێستگەی كارۆئاوی دەربەندیخان بەگەڕخرایەوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو پیاوەی ئەندامی نێرینەی بڕابوو بۆی لکێندرایەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ شکاندنی چەند گۆڕێک لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەفر باکووری کوردستان دادەپۆشێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوونکردنەوە لەسەر دروستبوونی کەفاوی ڕووباری گەلی عەلی بەگ دەدرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەهۆی کێشەی خێزانیەوە ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی دەبڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودە لەژمارنەهاتووەکانی گۆرانی گوتن زانایانی تووشی سەرسووڕمان کردووە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ ساڵی 2025 ئێران لە ڕیزی زۆرترین سێرچەکانی گووگڵ بووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لەنێو پێکهاتەی سوننەدا بەردەوامە
- ڕاپۆرت
- 7 کانوونی یەکەم
چارەنووسی عێراق لە دووڕیانی بەرەی ئەمریکا و ئێران
- ڕاپۆرت
- 6 کانوونی یەکەم
ترەمپ ستراتیژی نوێی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکای ڕاگەیاند






