
کێڵگەی بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیاکانی دانەغاز و نەوتی هیلال لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، مافی تایبەتی گەشەپێدان و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوت و گازی سرووشتییان لە کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ پێدراوە.
ئەم پڕۆژەیە غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا لە چەمچەماڵ، بازیان و هەولێر دابین دەکات، کە زیاتر لە دوو هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنن. کێڵگەکانی کۆرمۆر و چەمچەماڵ لە گەورەترین کێڵگە گازییەکانن لە عێراقدا و یەدەگێکی گەورەی غازی سروشتییان هەیە.
چی ڕوویدا؟: ئەمە جاری یەکەم نییە کە هێرش دەکرێتە سەر ئەو کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، کاتژمێر 11:30 خولەکی شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە هێرش کرایەوە سەر کێڵگەکە، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم کرایەوە.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی هێرشەکە لە 80%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان کەم بووەوە، لە 24 کاژمێر کارەبای ڕۆژانە تەنیا پێنج کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدرێت.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، پەیامێکی تووند لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشە ترسنۆکانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەم و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم بکەرانی بدۆزێتەوە و ڕاپێچی دادگەیان بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەم کۆمپانیای دانەغاز ڕایگەیاند، یەکێک کۆگاکانی عەمبارکردنی شلەمەنی لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان هێرشی مووشەکی کرایەسەر.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی کارەبای عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر تۆڕی کارەبای عێراق 1200 مێگاوات کارەبای لەدەستداوە.
ژمارەکان وادەڵێن:
• بەرهەمەکان: گازی سرووشتی، شلەی گاز (کۆندسەیت)، و گازی شل (LPG).
• بەرهەمهێنانی غاز: لە ئازاری 2025 گەیشتە 525 ملیۆن پێ سێجا غازی ستاندارد لە ڕۆژێکدا، بە بەراورد لەگەڵ 305 ملیۆن پێ سێجا لە 2018.
• کارەبا: زیاتر لە 75%ی کۆی گشتیی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان دابین دەکات، کە سوود بە زیاتر لە 6 ملیۆن کەس دەگەیەنێت.
• ڕێککەوتنی نوێ: لە 2019، دانەغاز ڕێککەوتنێکی 20 ساڵەی فرۆشتنی غازی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە، بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان بە 250 ملیۆن پێ سێجا غازی زیادە لە ڕۆژێکدا.
• یهدهگی سهلمێنراو (پشکی دانەغاز): 8 تریلیۆن پێ سێجا غاز، 136 ملیۆن بەرمیل کۆندسەیت و 13.3 ملیۆن تۆن LPG.
• سەرمایەگوزاری: کۆی سەرمایەگوزاری لە هەرێمی کوردستاندا تا ئێستا زیاتر لە 3.5 ملیار دۆلارە.
• هەلی کار: زیاتر لە 20,000 هەلی کاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دروستکراوە.
• کارمەندی خۆجێی: نزیکەی 85%ی کۆی هێزی کار.
• کەمکردنەوەی دووانەئۆکسیدی کاربۆن: 42 ملیۆن تۆن کەمکراوەتەوە، کە یەکسانە بە دەرهاویشتەی 9 ملیۆن ئۆتۆمبێل لە ساڵێکدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر 250، کە بڕی 800 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە چارەکی یەکەمی 2026 دەست بە بەرهەمهێنانی غاز بکات، بە ئامانجی زیادکردنی کۆی بەرهەمهێنان بۆ نزیکەی 1 ملیار پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا. ئەمەش بەشێکە لە بەرنامەیەکی فراوانخوازی بۆ گەشەپێدانی زیاتری کێڵگەی چەمچەماڵ کە ئامانجی گەیاندنی بەرهەمهێنانە بۆ 75 ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا تا کۆتایی 2026.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق






