
کۆبوونەوەی حکومەتی عێراق بە سەرپەرشتی سوودانی
ئاڤا نیوز
بۆ دووەم هەفتەی لەسەریەک پایتەختی عێراق و گەورەترین پارێزگای وڵات لەڕووی دانیشتووانەوە، هەورێکی ڕەشی پیسبوونی هەوا دایپۆشیووە و بۆنی گۆگرد بە هەموو شاردا بڵاوبووەتەوە، بەوەش بەغدا بووەتە یەکێک لە پیسترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هۆکارەکەشی بۆ بوونی هەزاران پاڵاوگەی نەوت و قیر و سووتاندنی هەزاران تۆن پاشماوەی زبڵ و خاشاک دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ماڵپەڕی IQAirـی جیهانی کەتایبەتمەندە بە چاودێری هەوا و پێوانەکردنی پیسبوونی و بارەگاکەی لە سویسرایە، شاری بەغدا 16هەمین پیسترین هەوای لە ئاستی جیهان هەیە و پلەی پیسبوونی هەواکەی 157ـە کە مانای وایە تەندروست نییە و بۆ ئەوانەی نەخۆشی دڵ و سییەکان و نەخۆشی دیکەیان هەیە گرفت دروستدەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی ژینگەی لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران داوای پلانی کورتخایەن ودرێژخایەنی کرد بۆ چارەسەری کێشەی پیسبوونی هەوا، هەروەها داوایکرد سنوورێک بۆ سووتاندنی پاشماوەکان و مەترسییەکانی پیسبوونی هەوا دابنرێت ئەویش لەڕێگەی کاراکردنی وەبەرهێنان لە دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان و پاککردنەوەی ئاوی ڕووبارەکان، لەگەڵ زیادکردنی چاودێری و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ژینگە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە بەم شێوەیە دیاریکران:
پاشماوەی زباڵ و خاشاک و سووتاندنیان
کارگەکانی دروستکردنی خشت و توانەوەی کانزایی
پاڵاوگەی نەوت
وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا
مۆلیدەی گەڕەکەکان
ئۆتۆمبێل بە قەبارە جیاوازەکانییەوە
وێستگە و کۆگاکانی سووتەمەنی
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی ژینگەی عێراقیش ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لە بەغدا 270 شوێن داخراون کە پێچەوانەی ڕێنماییەکان کاریان کردووە، 380 سکاڵاش لەسەر ئەوانە تۆمارکراوە کارەکانیان بووەتەهۆی پیسبوونی ژینگە، جگەلەوەش 620 ئاگادارکردنەوە دراوە بە چەند لایەنێک تا سنوورێک بۆ چالاکییەکانیان دابنێن و چۆنییەتی کارکردنیان بگۆڕن تا کارەکانیان لەوەزیاتر نەبێتەهۆی پیسبوونی ژینگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






