وەزارەتی دارایی فەرمانێک بۆ زیادکردنی کرێی وانەبێژان دەردەکات

  • بزنس
  • 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی فەرمانێک بۆ زیادکردنی کرێی وانەبێژان دەردەکات

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە ناوەندەکانی خوێندن

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی کرێی وانەبێژی دەردەکات و زیادکردنەکە لە سەرەتای ئەمساڵی خوێندنەوە جێبەجێ دەکرێت.

وێنە گەورەکە: بە هۆی قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەنی حکومەتی عێراق و نەبوونی پلەی دامەزراندن، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری بۆشایی میلاکی قوتابخانەکان بە مامۆستایانی وانەبێژ و گرێبەست پڕکردووەتەوە، بەشێکی دیکەش مامۆستایانی میلاک لەسەرووی بەشەوانەکانی خۆیان بەشێک لەو بۆشاییەی لە ناوەندەکانی خوێندن دروست دەبێت پڕدەکەنەوە. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئاڤا ڕایگەیاند، بۆ پاڵپشتیی مامۆستایان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندای داوە بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە دوو هەزار دینارەوە بۆ چوار هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک، بەمەش بە هەزاران مامۆستای وەزارەتی پەروەردە لەم بڕیارەی سوودمەند دەبن .


بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی تایبەتی بە جێبەجێکردنی بڕیاری زیادکردنی کرێی وانەبێژی دەرکردووە، بەپێی ئەو ڕێنماییە ئەو مامۆستایانەی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەن، (مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی)، بۆ هەر وانەیەک بڕی چوار هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت، بەمەرجێک ڕێژەی وانەوتنەوەی خۆی تەواو بکات، بەپێی سیستمی قوتابخانە بنەڕەتییەکان و خوێندنگە ئاماداییەکانی ساڵی 2009، (لەسەروو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی).

زانیاریی زیاتر: ئەم ڕێنماییە لە سەرەتای ساڵی خوێندنی 2025-2026 جێبەجێ دەکرێت.

شەیری بکە لە: