فڕۆكەیەكی كۆمپانیای ئێر فرانس- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای "ئێر فرانس" لە پاڵ هێڵی ئاسمانی نەمسا بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران دا، ئەمەش بەهۆی ئەو گرژییەی کە لە ناوچەکەدا بەردەوامیی هەیە.
وێنە گەورەکە: چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتووێکی نزیکدا ئێران وەڵامی هێرشی ئیسرائیل بداتەوە کە لە دیمەشق کونسوڵخانەکەیانی بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە حەوت بەرپرسی باڵای سەربازی و دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتە كوژران؛ بەمهۆیەوە هێڵی ئاسمانیی ئەڵمانیا، نەمسا و فەڕەنسا گەشتەکانیان بۆ ئێران ڕاگرتووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای "ئێر فرانس" لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، هەموو گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران ڕادەگیرێن؛ ئەو ڕێگایانەش کە بە ئاسمانی ئێراندا تێدەپەڕن بۆ سەلامەتی سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانییەکان دەگۆڕدرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پێشتر داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردبوو گەشت بۆ "ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەڵەستین" نەکەن.
ئەمەش بزانە: دوێنێ هەینی، هێڵی ئاسمانی نەمسا لە ژێر ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، سەرجەم گەشتەکانی لە ڤیەننا بۆ تاران تا 18ی نیسان ڕاگرت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات






