
دیمەنی كۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق- وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لە کات و شوێنێکی هەستیاردا، بۆمبێکی چێنراو لەنێو ئۆتۆمبێلێکدا لە مەیدانی "هودا" لە ناوچەی "مزە" لە دیمەشقی پایتەختی سووریا تەقییەوە، کە نزیکە لە کۆنسوڵخانەی ئێران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیسی دیمەشق ڕایگەیاند: تەقینەوەکە کەمێک لەمەوبەر ڕوویداوە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە. بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: بۆمبە چێنراوەکە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری "جییپ" بەستراوە و لەنزیک چێشتخانەیەک کە تەنیا دوو کیلۆمەتر لە کۆنسوڵخانەی ئێران دوورە تەقیوەتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەشێک لەمیدیاکان باس لەوەدەکەن، لەکاتی تەقینەوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەوێ نەبووە و ئەو ناوچەیەش زۆرێک لە کەسانی لایەنگری ئێران و بیانییەکان تێیدا دەمێننەوە، جگە لە ئەفسەرانی سوپای سووریا.
باکگراوند: هەشتی ئەم مانگە، ئیسرائیل کۆنسوڵخانەی ئێرانی لەنزیک دیمەشق کردە ئامانج، حەوت بەرپرسی سەربازی و دیپلۆماسی ئێران لە هێرشەکەدا کوژران.
کاریگەری و لێکەوتەکان: دوای هێرش بۆ سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لە ئیسرائیل کرد، ئیسرائیلیش ئامادەیی خۆی بۆ وەڵامدانەوە پێشاندا.
وێنە گەورەکە: ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکانی و شەوی ڕابردوو حیزبوڵڵای لوبنان کە نزیکە لە ئێران بە مووشەک و درۆن باکووری ئیسرائیلی کردە ئامانج، میدیاکانی ئەمریکاش دەڵێن "ئێران ڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئوسترالیا سزای نوێ بەسەر ئێران دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان دیمەشق و هەسەدە دەکات





