نەخۆشخانەی خالید فەجر چیتر توانای چارەسەرکردنی 80 برینداری مەترسیداری نەماوە
- هەواڵ
- 10 کانوونی دووەم

ژنێکی بریندار لە نەخۆشخانەی خالید فەجر
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی گەمارۆی سەر گەڕەكی ئەشرەفییە و شێخ مەقسود، ژیانی زیاتر لە 80 برینداری نێو نەخۆشخانەی خالید فەجر لە مەترسیدایە، بەو پێیەی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەنێو نەخۆشخانەكە كەمبووەتەوە و تیمەكانیش ناتوانن هاوكاری بگەیێنن.
وێنە گەورەکە: لەماوەی پێنج ڕۆژی شەڕی سەر ئەشرەفییە و شێخ مەقسود، نەخۆشخانەكانی خالید فەجر و عوسمان، چەندین جار لەلایەن سوپای عەرەبی سوریاوە بەئامانج گیرا، بەهۆیەوە بەشێکی نەخۆشخانەکە ئاگری گرت و ژمارەیەک پزیشك و کارمەند و هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
لێدوانی فەرمی: د. دڵگەش عیسا، سەرۆكی مانگی سووری كوردی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دۆخێكی كارەساتبار باڵی بەسەر هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە كێشاوە، خزمەتگوزاریی تەندروستیش لە نەخۆشخانەكانی ئەشرەفییە وەستاوە، بەهۆی بەردەوامی گەمارۆی سەر ئەو ناوچەیە، تیمەكانی مانگی سووری كوردی ناتوانن هاوكارییە تەندروستییەكان بە نەخۆشخانەكە بگەیێنن، ئەوەش لەكاتێكدا دۆخی بەشێك لە بریندارەكان نالەبارە و پێویستییان بە دەرمان و بەدەنگەوەهاتنی بەپەلە هەیە.
زانیاری زیاتر: دكتۆر عیسا دەشڵێت، ڕێگریی لە تیمەكانی مانگی سووری كوردی دەكرێت بریندارەكان بگوزانەوە، هاوكات هەر بەهۆی تۆپبارانی سوپای عەرەبی سووریا، ژمارەیەك پزیشك و كارمەندی تەندروستیش شەهید و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 47 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






